 
        
            بەپێى ئەو زانیارییانەى پێگەى (دى ئێن ئەى ئیندیا)ـى پزیشکى بڵاویکردوەتەوە، شەش جۆرى میوە و چەرەسات هەیە پێویست دەکات بەیانیان لێیان دور بین و نەیانخۆین.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەو میوە و چەرەساتانە بڕێکى زۆر چەوریی و شەکریان تێدایە و دەکرێت کێش زیاد بکەن یاخود توشى ئەو کێشە تەندروستییانەت بکەن کە بەهۆى زۆر خواردنى چەورى جا هەر جۆرێکیان بێت توشى دەبیت.
ئەو چەرەس و میوانەى نابێت بەیانیان بخورێن ئەمان:
خورما
بادەم
هەنجیر
کشمیش
گوێز
گازۆ
        
 
            
                توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.