شارەزای كەشناسی ئاراز جەبار لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكردەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژی 10ی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران روو لە سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بكات. ئەوەش دەخاتەڕوو، بە کاریگەریی زیاتری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاست و کاریگەریی دەریای سووریش، بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە شێوەیەکی پچڕپچڕ کاریگەرییەکانی بەردەوامی دەبێت و پێشبینی بارانێکی مامناوەند لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی كوردستاندا دەکرێت.
ئاراز جەبار نووسیویەتی، “لە ناوچە شاخاویەکاندا رێژەیەکی زیاتر باران دەبارێت”. لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ یەكەم باران باریوە و چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، بە هاتنی ئەم بارانەی پێشبینیی دەكرێت، دەبێتە دووەم شەپۆڵی بارانبارینی ئەمساڵ
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.