هەواڵ

بەشە خۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت

Mic
2024-10-06

ئەمڕۆ یەکشەممە، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بریکارەکان دەتوانن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراک سەردانمان بکەن و پاشان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بکەن .
وتیشی، تەواوی مادە خۆراکییەکان جگە لە ماش ئامادەن، ئەویش لە زووترین کاتدا دەگاتە دەستمان و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەکەین.
هاوکات دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاندووە، بریکارەکان دەتوانن بەشەخۆراکی خۆیان وەربگرن و دابەشی بکەن. هەروەها قۆناغی وەرگرتنی پارە لە بریکارەکان بەردەوامە .
ئاماژەی بەوەکرد، بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لەم ماددانە پێکهاتووە: یەک لیتر زەیت، یەک کیلۆ شەکر، سێ کیلۆ برنج،  250 گرام نیسک، 250 گرام ماش، 250 گرام لەتکەنۆک و 400 گرام دۆشاوی تەماتە و نۆ کیلۆ ئارد.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.