-18

چۆن ڕێگری بکەین لە ژەهراوی بوونی مناڵەکانمان بە ماددەی زیانبەخش؟

Mic
2024-10-07

زۆربەی ژەهراویبوونەکان لە ماڵەوە ڕودەدات بەتایبەت لە ژووری چێشتخانە و دەستشۆر، دەشڵێت، هەندێ لە ژەهراویبوونەکان ڕەنگە کاریگەری زۆر مەترسیداری هەبێت و ببێتە هۆی لەدەستدانی ژیانی مناڵەکە.
دکتۆر گەشین کاوە، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى منداڵان و تازە لە دایکبوان و گەشە لە نوسینێکدا چەند ڕیگایەک دەخاتەڕوو، کە چۆن ڕێگری بکەین لە ژەهراوی بوونی مناڵەکانمان بە ماددەی زیانبەخش و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
زۆر گرنگە دایک و باوکان وریابن لە شێواز و شوێنی ئەو کەرەستانەی کە ئەگەری ژەهراویبوونیان هەیە، زۆربەی ەهراویبوونەکان لە ماڵەوە ڕودەدات بەتایبەت لە ژووری چێشتخانە و دەستشۆر.

هەندێ لە ژەهراویبوونەکان ڕەنگە کاریگەری زۆر مەترسیداری هەبێت و ببێتە هۆی لەدەستدانی ژیانی مناڵەکە.

هەندێ دەرمان هەیە بە تەنها یەک دەنک دەتوانێت مناڵەکە بکوژێ.

قڕکەری مێروو ڕەنگە ببێتە هۆی مردن.

هەندێکیتر لە پاکەرەوەی ئاوەڕۆ و فاست ڕەنگە ببێتە هۆی زیانی درێژخایەن بۆ مناڵەکە.

مکیاجیش بەشێکە لەو مادانەی کە نابێت لەبەردەستی مناڵابێت، چونکە بەرکەوتنی بە پێستەکە دەبێتە هۆی هەڵمژینی ماددە کیمیایەکان کە گاریگەری لەسەر هۆڕمۆناتەکانی جەستەی مناڵەکە دەکات.

دەرمان لە شوێنێکی بەرز و قفڵکراوبێ کە منداڵ نەتوانێ بیکاتەوە.

نەوت و بەنزین نەخرێتە دەبەی ئاوەوە.

بەکارهێنای ئاگادارکەرەوەی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن.

فاست و پاکەرەوەکان لە شوێنێکی داخراوابێت دووربێت لە بەرچاو و دەستی منداڵ.

هەرگیز دوو جۆر پاکەرەوە تێکەڵمەکە، چونکە گازێکی ژەهراوی دەردەکات.

مکیاج و بۆن و کەلوپەلی جوانکاری خانمان بە باشی و دور لە دەستی منداڵ هەڵبگیرێ.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.