ژیان

ئەو ڕاستیانەی کانیای وێست لەسەر هۆڵیود ئاشکرای کرد چی بوون؟

Mic
2024-10-10


راپەری ئەمریكی، كانیای وێست بۆ یەكەمینجار لەبارەی دیدی چەند راستییەكی ئاشكراكرد و وتی، "دیدی كۆنترۆڵكرابو كە ئەو كارانە بكات، من لەوێ بوم، دەتوانم بڵێم هەمو ئەستێرەیەكی هۆڵیود چیرۆكێكی هەیە بیگێڕێتەوە، كەسانێكی دەسەڵاتدار هەن كە كۆنترۆڵت دەكەن، گەورەت دەكەن وبەمشێوەیە هەندێك شتیان لەسەر تۆ دەستدەكەوێت، بۆئەوەی ئەگەر سبەینێ ویستت پشتیان تێبكەیت، لە دژت بەكاریبهێنن".

هەروەها باسیلەوەشكرد، "ئەو كەسانە سەرەتا هەمو شتێكت پێدەدەن بە مەرجەوە و پێتدەڵێن كە دەتوانن هەمو پارە و سامان و دەسەڵاتەكەت لێ وەربگرنەوە ئەگەر دوای رێنمایی و مەرجەكانیان نەكەویت".

ئاماژەی بەوەشكرد، من دەبو بوێربم بۆئەوەی پێیان بڵێم نەخێر، بۆیە وا نیشانیاندا كە من شێتم، هەمو هونەرمەندان بوكەڵەی دەستی كۆمەڵێك كەسی كاریگەرن، بەكارتدەهێنن تا ئەو كاتەی ماندو دەبیت، دواتر دەتهێننە خوارەوە و درێژە كارەكانیان دەدەن.

ئەو راستییەشی ئاشكراكرد، "ئەوەی بەسەر دیدی دێت و بۆتان ئاشكرابو، ئەوەبو كە من پێشتر قسەم لەسەر كرد و ئێوە پێتان وتم شێت. سیستمەكەیان سادەیە؛ سەرەتا پارە و دەسەڵاتت پێدەدەن، تەنها بۆئەوەی بتوانن كۆنترۆڵت بكەن، دواتر كە نەیانتوانی كۆنترۆڵت بكەن، لەناوتدەبەن".

ئەو راپەرە راشیگەیاند، ئەوان لە من توڕەن چونكە نەیاتنوانی كۆنترۆڵی من بكەن، بەڵام توانیان كۆنترۆڵی دیدی، بیۆنسێ و جەی زی بكەن، هەمو ئەو كەسانەی لەگەڵیان تێوەدەگلێن دەبێت قوربانی بدەن، دایكم لێرە نییە، چونكە بو بە قوربانی، مایكڵ جۆردن باوكی بو بە قوربانی، دكتۆر دری كوڕەكەی كرد بە قوربانی، كە لە هۆڵیود بویت زۆر شت دەكەیت بە قوربانی و لەدەستی دەدەیت.

لە كۆتاییدا كانیای وتی، خودا منی خۆشویست، بۆیە من راستییەكانم بۆ دەركەوت و گەڕامەوە بۆلای خودا، كاتێك كشامەوە لێیان، هیچ شتێكم نەبو لە دژی من بەكاریبهێنن، هەربۆیە هەمو سەروەت و سامانیان لێسەندمەوە، پێگەی فۆربس كە رقی لێمە بە زویی نوسی "سەروەتی كانیای وێست 400 ملیۆن دۆلارە" لە كاتێكدا ملیاردێربوم.

ئەمە لە كاتێكدایە، دیدی لە ماوەی رابردودا دەستگیركرا، بە تۆمەتی كۆمەڵێك تاوان، یەكێك لەو تاوانانە دەستدرێژیكردن بو بۆ سەر چەند خانمێك، بەوپێیەی كە لەلایەن كۆمەڵێك خانمەوە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركرا، كە دەیانوت لەلایەن ئەو راپەرەوە دەستدرێژییان كراوەتەسەر، لێیان دراوە، وێنە و ڤیدیۆیان گیراوە.

پاش ئەوەی تاوانەكەی ئاشكراكرا و داوا كرا ئەو كەسانەی تاوانیان بەرامبەر ئەنجدامدراوە سكاڵا بكەن، ژمارەی سكاڵاكان دژی ئەو راپەرە بۆ 120 سكاڵا بەرز بوەوە.

بە پێی لێكۆڵینەوەكان، دیدی تۆمەتبارە بە چەندین تاوانی دیكە، لەوانە؛ بازرگانیكردن بە مرۆڤ، هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر و چەك، كە بەشێكیان لەناو ماڵەكەیدا دۆزراونەتەوە، یەكێك لە دیارترین ئەو روداوە ئابروچونانە ڤیدیۆ كلیپێكە كە تێیدا دیدی دەستدرێژی دەكاتە سەر خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی، كاسی كە پەیوەندی خۆشەویستییان هەبو، ئەمەش زیاتر تۆمەتەكانی دژی دیدی پشتڕاستكردەوە.

راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو تۆڕە بە نزیكەیی 50 كەسایەتی بەناوبانگی هۆڵیودی تێدایە، بەشێكی دیكەشیان ئاگاداری ئەو تاوانانەی دیدی بون.

لێكۆڵینەوە لە كەیسی ئابڕوچونەكەی دیدی بەردەوامە و هەمو جیهان سەرنجیان لەسەرییەتی، هەموان چاوەڕێی وردەكاری زیاترن لەوبارەیەوە بڵاوبێتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.