رۆژنامەى گاردیانى بەریتانى بڵاویکردوەتەوە؛ توێژینەوەکە تێکڕاى تەمەنى لە ئەمەریکا شیکار کردوە، ئەو وڵاتانەش کە زۆرترین تێکڕاى تەمەنیان هەبوە ئوسترالیا و فەرەنسا و هۆنگ کۆنگ و ئیتاڵیا و ژاپۆن و کۆریاى باشور و سوید و سویسرا بون لەنێوان ساڵانى 1990 بۆ 2019.
بەپێى توێژینەوەکە؛ ئەو منداڵانەى لەو ناوچانە لەدایک دەبن کە تەمەنی بەساڵاچوانیان گەیشتوەتە 100 ساڵى، زۆر دورن لەوەى هەمان تەمەن بژین و هێندە تەمەن بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕو کە کچانى ئەو ناوچانە چانسى تەنها 5.3%یان هەیە 100 ساڵ بژین و کوڕەکانیشیان 1.8%.
لەوبارەیەوە جاى ئۆلشانسکى، نوسەرى سەرەکى توێژینەوەکە دەڵێت: 30 ساڵ چاوەڕێی ئەم توێژینەوەیە بوین، بەرزبونەوەى تێکڕاى تەمەن بەهیچ شێوەیەک لەئاست چاوەڕوانییەکانمان نەبوە و لە ئێستادا هەوڵدەدەین بگەینە هۆکارى ئەم دابەزینە.
ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە تێکڕاى تەمەنى کرۆڤ لە نزیک 85 ساڵیدا وەستاوە.
ناسۆری کلێنچکە : بریتییە لە دروست بوونی کیسێک، کە زۆر جار پێک دێت لە موو و چڵک و پیسایی لە ژێر پێستی ناوچەی کلێنچکە (بەشی سەرەوەی نێوان هەردوو سمت)، بەهۆی هەڵگەڕانەوەی و کۆبوونەوەی مووەکانەوە و دروست بوونی کون لەسەر پێستەکە و هاتنە دەرەوەی پێکهاتەی کیسەکە لێیەوە، وە هەندێک جار دەکرێت هەمان حاڵەت لە ناوکدا ڕوو بدات.
هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک خالی جیاواز لەوانە:
قەڵەوی
دانیشتنی زۆر وەک ئەوانەی شۆفێری زۆر دەکەن یان شێوازی کارەکەیان بە شێوەیەکە زۆر دادەنیشن
جل و بەرگی تەسک
پاک و خاوێن ڕانەگرتنی ئەو شوێنە.
هەبوونی موویەکی ڕەق و ئەستوور و لانەبردنی
نیشانەکانی نەخۆشی ناسۆر:
- ئازار.
- خوران.
-دروست بوونی کون.
- هەوکردن و دروست بوونی دومەڵ، کە دەبێتە هۆی:
٭سووربوونەوە و هەڵئاوسانی شوێنەکە.
٭هاتنەدەروەی کێم و خوێناو بەشێوەی شلەیەکی زەردباو و بوونی بۆنی ناخۆش لە برینەکە.
٭بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.