تەندروستی

هۆشدارى دەدرێت... رۆژانە ئاوێکی ژەهراوی پڕ لە ماددەی شێرپەنجەیی دەخۆنەوە

Mic
2024-10-12

ئاوات عەلى، خوێندکاری دکتۆرا لە کیمیای شیکاری لە زانکۆی ستۆکهۆڵم بڵاویکردوەتەوە؛ لە زۆرێک لەڕێستۆرانت و جیم و مەلەوانگەکان لە هەرێمی کوردستان، تەرمۆزی شوشەی ئاوەکانیان دو بۆ سێ کیلۆ لیمۆی بە توێکڵەوە تێکراوە بۆ ئەوەی تامی ئاوەکە خۆش بکات، هەروەها دەشڵێن: بۆ تەندروستی باشە بۆیە زۆر کەس تەنها لەو ئاوە دەخۆنەوە، بێ ئاگا لەوەی کە ئەو ئاوەی ئەو لیمۆیانەی تیادایە ژەهرێکی تەواوە و هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەیە.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە ماوەی چوار ساڵە لە زانکۆی ستۆکهۆڵم وانە بە خوێندکارانی ماستەر دەڵێتەوە و ساڵانە یەکێک لە پرۆژەکانیان شیکاریی بڕی مێروکوژەکانە  (Pesticides) لە نێو مزرەمەنییەکانی وەک (پرتەقاڵ و لیمۆ و لالەنگی) کە بەردەوام رێژەیەکی زۆر لەنێو توێکڵەکانیاندا دەدۆزرێتەوە.

دەڵێت: بەکارهێنانی مێروکوژەکان رێگەپێدراوە لە کشتوکاڵدا بەپێی ئەو رێژانەی لەلایەن کوالێتی کۆنتڕۆڵی هەر وڵاتێکەوە دیاریدەکرێت، بەڵام مزرەمەنییەکان زۆرینەیان لە توێکڵەکانیاندا کۆدەبێتەوە .

ئەو مادەیەی  بە زۆری لە کشتوکاڵی مزرەمانییەکاندا بەکاردەهێنرێت ناوی ئیمازەلیلە کە وەک مادەیەکی شێرپەنجەیی بۆ مرۆڤ پۆلێنکراوە، ئەم مادەیە زۆر بە ئاسانی لە ئاودا دەتوێتەوە، بۆیە کاتێک ئەو بڕە زۆر لە لیمۆ دەکرێتە ئەو تەرمۆزانەوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەمێنێتەوە، زۆرینەی ئەو مادە شێرپەنجەییە دەچێتە ناو ئاوەکە، تۆش بێ ئاگا لەوەی لەبری ئاوێکی سازگاری بە تامی لیمۆ، ئاوێکی ژەهراوی پڕ لە مادەی شێرپەنجەیی دەخۆیتەوە.

نوسیویشیەتى: ئەی چارەسەر؟  لیمۆ بێ توێکڵ بخەنە ئاوەوە؛  دەشڵێت: ئەمە دڵۆپێکە لە دەریایەک، ئیتر مەپرسن بۆ ساڵانە هەزاران کەس توشی شێرپەنجە دەبن لەهەرێمی کوردستان.؟

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.