ژیان

72 كەسی بەكرێگرتوە بۆئەوەی دەستدرێژی بكەنە سەر ژنەكەی

Mic
2024-10-13

پۆلیسی فڕەنسا ئاشكرایانكرد، پیاوێكی خانەنشینكراو بەناوی دۆمەنیك پی، لە باشوری شاری ئەڤه‌نیۆن، دادگایی دەكرێت و تۆمەتبارە بەوەی دەیان پیاوی بێگانەی بەشێوەی ئونلاین بەكرێگرتوە، بۆئەوەی دەستدرێژی بكەنە سەر ژنەكەی، لەگەڵیدا ماددەی هۆشبەری داوە بە ژنەكەی و بێهۆشبوە.

دۆمەنیك تەمەنی 71 ساڵە، 50 پیاوی دیكە لە شاری ئەڤەنیۆن لەگەڵ تۆمەتباری سەرەكی دادگایی دەكرێن.

پارێزەرێكی خانمەكە ئاشكرایكردوە، ئەو ماددە هۆشبەرەی بە خانمەكە دراوە، هێندە بەهێزبوە، ئاگاداری ئەو دەستدرێژییانە نەبوە كە كراوەتەسەری.

ئەنتۆنی كامۆ، یەكێكی دیكەیە لە پارێزەرانی خانمەكە دەڵێت، ئەم دادگاییە ترسناك دەبێت بۆ ئەو خانمە، كە ئێستا لە تەمەنی 70 ساڵیدایە و نایەوێت ناسنامەی ئاشكرابێت، ئەو هیچ بیرەوەرییەكی لەگەڵ ئەو دەستدرێژیانە نییە، تەنها لە ساڵی 2020 بۆی ئاشكرابوە.


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، خانمەكە نەیویست دادگاییەكە بەشێوەیەكی نهێنی  و لە پشتی دەرگا داخراوەكان بەڕێوەبچێت، چونكە "دەستدرێژیكارەكان دەیانویست ئاشكرا نەبن"، بڕیاریداوە روبەڕوی دەستدرێژیكارەكان و هاوسەرەكەشی بێتەوە كە 50 ساڵ لەگەڵی ژیاوە.

بە پێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، 92 جار دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر ئەو خانمە لەلایەن 72 پیاوەوە، تەنها ناسنامەی 51 كەسیان بە فەرمی ئاشكراكراوە.

دۆمەنیك پی دانی بەوەداناوە كە لە ساڵی 2011ـەوە ئەو روداوی دەستدرێژی سێكسییە دەستی پێكرد، دەرمانی هێوركەرەوەی بەهێزی بە هاوسەرەكەیداوە.

تۆمەتبارەكە باسیلەوەشكردوە، بۆئەوەی تاوانەكەی ئاشكرانەبێت، داوای لە پیاوەكان كردوە ریشیان نەتاشن و جگەرە نەكێشن، دەبو دەستەكانیان گەرم بكەنەوە پێش ئەوەی دەست لە هاوسەرەكەی بكەن، هەروەها دەبو لە چێشتخانەكە جلەكانیان لەبەربكەنەوە بۆ ئەوەی بە هەڵە جلەكانیان لە ژوری نوستن جێنەهێڵن.

هەندێك لەو پیاوە دەستدرێژیكارانە سینگڵ بون، هەندێكی دیكەیان هاوسەرداربون، زۆربەیان تەنها یەكجار بەشداریان لەو تاوانە قێزەونە كردوە، هەندێكی دیكەیان تا شەش جار بەشدارییان كردوە.

ڕەنگە ئەم دادگاییە دوا دادگاییکردنی نەبێت، چونكە دۆمەنیك بە تۆمەتی کوشتن و دەستدرێژی سێکسی لە ساڵی 1991 تۆمەتبار کراوە، "کە ڕەتیدەکاتەوە"، هەروەها تۆمەتبارە بە هەوڵی دەستدرێژی سێکسی لە ساڵی 1999، دوای پشکنینی یەکلاکەرەوەی DNA دانی بەوەدا ناوە.

بڕیارە دادگاییکردنەکە بەردەوام بێت  

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.