-ئەگەر منداڵەکە خوار تەمەن شەش ساڵ بوو دەست بخە سەرشوێنی ددانە کەوتوەکە و ھەوڵبدە ئازارەکەی کەم بکەیتەوه.
-ئەگەر منداڵەکە سەروو ٦ ساڵ بوو ددانە ھەمیشەیەکانی ھاتبوو و ئەو ددانەی کەوتبوو ھەمشەیی بوو ،ئەوا پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەی.
١-راستەوخۆ ددانەکە ھەڵبگرەوە و دەست مەدە لە ڕەگی ددانەکە.
٢-پێویستە ددانەکە بیپارێزیت لە وشکبوونەوە بەم رێگایایەنی لای خوارەوە:-
-ددانەکە ھەڵبگرەو لە ناو شیردا (شیرەکە گەرم نەبێ و سروشتی بێ)
-گەر ئەوەت دەست نەکەوت لە ناو normal saline(مغەزی) ھەڵی بگرە.
-ئەگەر ئەوەش نەبوو پەرداخێک بێنەو داوا لە منداڵەکە بکە تف بکاتە ناو پەرداخەکە و پاشان ددانەکەی بخە ناو.
-دەتوانرێ لەناو دەمی منداڵەکەش ھەڵبگیرێ بەڵام ترسی ئەوە ھەیە قوتی بدات.
-پاشان بە زووترین کات بیگەیەنە لای پزیشکی ددان لە ماوەی کەمتر لە سەعاتێکدا و لەوێ دەتوانرێ ددانەکەی بۆ دابنرێتەوە.
تێبینی
دەتوانرێ راستەوخۆ دوای کەوتنی ددانەکە ،ددانەکە بخرێتەوە شوێنی خۆی بەڵام واباشترە بگەیەنرێتە لای پزیشکی ددان ،چونکە ئەگەری ئەوە ھەیە بە خواری بۆی دابنرێتەوە یاخود لە بەرزوو نزمی موشکیلەی ھەبێت و نەچوبێتەوە جێگای خۆی!!
بەڵام ئەگەرر لە جێگایەک بویت گەیشتن بە دکتۆر قورس بوو و کاتێکی زۆری ویست ،ھەوڵبدە بەشێوەیەکی رێک ددانەکەی بۆ دابنێیەوە
بەڵام ددانی شیری پێویست ناکات دابنرێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.