خۆشەویستی ئەوکاتە دەستپێدەکات هەڵپە کۆتایی دێت، ناکرێت مرۆڤ بڵێت دەریام خۆشدەوێت و لەکەناری دەریا ڕاوەستابیت، دەبێت بەناو قوڵایی دەریادا مەلە بکەیت، بەرگەی شەپۆلەکانی بگریت، ئاوی سوێری دەریا بخۆیتەوە، قاچەکانت بەردی دەریا برینداری بکات، قوڵایی تاریکی ببینیت، کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ کەنار دەریا جیاوازتر دەیبینیت، وەک نمونەیی نایبینیت، تۆ بەرکەوتنت هەبوە لەگەڵ کەم و کورتیەکانیدا، تاریکیەکانی دەناسیت، توڕەیی دەریا دەناسیت ئیدی ئەوکات یان بۆ هەمیشە دەریا و هەمو ناو دەریات خۆشدەوێت یان ڕقت لێی دەبێت.
ئازار و شکست چۆن دەتوانێت مرۆڤ کامڵ بکات؟
سەبارەت بەم گرفتە قوڵە فەلسەفییە، فەیلەسوفی پورتوگالی (جۆزیە ساراماگۆ) وەڵاممان دەداتەوە: مرۆڤ بە ئامۆژگاری کامڵ نابێت، مرۆڤ بە وتار کامڵ نابێت، مرۆڤ بە ئەزمونی ئەوانی دیکە کامڵ نابێت، مرۆڤ کاتێک کامڵ دەبێت لەدەستدان بەشێک لەدڵی ببات، پشتی نەوی بکات لەتاو شکستی خۆشەویستانی، چرچ و لۆچ ڕوخساری داگیربکات لەتاو چڕی و سەختی بیرکردنەوە! وزەکانی بڕوات، جەستەی تەنک ببێت، جەستەیەک ڕاکردنێکی سادە لەڕێاگەیەکی هەڵەوە بتوانێت بیدات لەزەوی، مرۆڤ کاتێک کامڵ دەبێت و پێدەگات ژیان لەڕەگ و ڕیشەوە هەڵیدەکێشێت.
لێرەدا چیخۆف زیاتر دەڕوات و دەڵێت: کامڵ بون واتە؛ تێبگەیت دڵخۆشی لەشتە ڕوکەشەکاندا نییە، بەڵکو لەناخماندایە.
دۆیستۆفسکی دێت و کۆتایی دێنێت بەم پرسیارە ئاڵۆزە فەلسەفیەی ژیان، بەحەسرەت و هەناسەیەکی قوڵەوە دەڵێت: بەڕێزان گرفت لەوەدا نیە مرۆڤ دەبێت بەرگەی ئازار بگرێت تا کامڵ ببێت، بەڵکو دەبێت مرۆڤ لەکامڵ بوندا مانایەک بدۆزێتەوە.
لەناو پێکهاتەی ڕۆمانی (برایانی کارامازۆف)دا، دۆیستۆفسکی بەقوڵی پرسیارێک دەوروژێنێت سەبارەت بە ترسی پیاو لەژنی (بەهێز) و دەڵێت، بۆ پیاو لەژنی بەهێز دەترسێت؟ چونکە لەتوانایدا هەیە بەناو ناخی پیاودا گەشت بکات و قوڵاییەکان ئاشکرا بکات، ئەو ژنە دەتوانێت ئەو نهێنیە ببینێت ئەو پیاوە لەجیهانی دەشارێتەوە، تەنانەت ئەوەی لەدەرونیدا دەشارێتەوە.
لەڕێگەی پڕۆگرامی شکاریەوە (سیگمۆند فرۆید) دێتە سەرهێڵ و سەبارەت بە بۆچونەکەی دۆیستۆفسکی عەرەبی دونیای ئاڵۆزی دەڵێت؛ ژنی بەهێز لەتوانایدا هەیە پیاوی بەهێز نەرمتر بکات، هەروەها لەتوانایدا هەیە لاوازتر پشانی بدات، هەروەها دواتر چی بوێت پێی بکات، ئەمەش هۆکارە ژن مەترسیدار بێت.
لەدیدگای ڕەشبینیەوە (شۆپنهاوەر؛ سەبارەت بەژنان دەڵێت: ژن لەسروشتدا دروستکراوێکی لاوازە، هەوڵ دەدات لەسێبەری پیاوێکدا بژی و جیهانێکی تایبەت بەخۆی دروست بکات، بەڵام دایکی ڕۆحی ژنان (سیمۆن دی بۆ فوار)ی وجودی پێچەوانەی ئەم بۆچەنەی شۆپنهاوەر بیر دەکاتەوە و دەڵێت: لاوازی ژن لەوەدا نییە بەهای کەمتر بێت لەپیاو، بەڵکو لەوەدایە ڕێگای پێنادرێت لەو جیهانەدا بژی پیاوان دروستیانکردوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.