تەندروستی

چی وا دەکات باوێشک بدەین؟

Mic
2024-10-15

لە ماڵپەڕی "eremnews" بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە یەکێک لە توێژینەوەکان دەکات دەربارەی باوێشکدانی زۆر، تا ئێستا ڕوون نییە کە هۆکاری دیاریکراوی باوێشکدان چییە بەڵام پسپۆران باس لەوە دەکەن کە چەندین هۆکار هەن بۆ باوێشکدان.
بەشێک لە پسپۆران پێیان وایە باوێشک پەیوەندی بە ماندووێتی و خەواڵووییەوە هەیە کە کەسەکە بە شێوەیەکی نەخوازراو ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەی بە ئاگا بمێنێتەوە.
بە گوتەی پزیشکان، باوێشک کاتێک ڕوودەدات کە جەستە پێویستی بە ئۆکسجین هەبێت لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئۆکسجین و زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ئەمە ڕەنگە باوترین هۆکار بێت.
هەندێک لە دکتۆرەکانیش باس لەوە دەکەن کە باوێشکدان کردارێکە مێشک ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەی جەستە لە گەرمبوون بپارێزێت و ساردی بکاتەوە هەروەها بۆ ئەوەی سوڕی خوێن چالاک بکات و خوێن بە باشی بچێت بۆ مێشک.
بەپێی بۆچوونی دەرونناسانیش کاتێک کەسێک دەست بە باوێشک دان دەکات کەسەکانی چواردەوری لەگەڵیدا دەست بە باوێشکدان دەکەن بەبێ ویستی خۆیان.
لە دواین لێکۆڵینەوەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە باوێشکدان بەڵگە نییە لەسەر پێویستی مرۆڤ بە ئۆکسجین یان خەوتن، بەڵکو ئاماژەیە بۆ پێویستی کەسەکە بۆ جوڵە، چالاکی، ڕزگاربوون لە بێهێزی و چالاککردنی ماسولکەکانی دڵ.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.