گوێگرتن لە میوزیک دەبێتە هۆی دەردانی چەندین ماددەی کیمیایی لە کۆئەندامی دەماردا کە ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەرونییەکان.
موزیک ئەرێنییانە کاردەکاتە سەر باری دەرونی مرۆڤ و یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی دەربڕین و لێکدانەوە و ڕێکخستنی هەستەکان.
هەروەها، هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ لە بارودۆخە سەخت و پڕ فشارەکاندا، لەڕێگەی کەمکردنەوەی دەردانی هۆرمۆنی "کۆرتیزۆل"ی فشار و دڵەڕاوکێ.
گوێگرتن لە موزیکی کلاسیک و جاز، کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نیشانەکانی خەمۆکی بەتایبەت ئەگەر بەشێوەی دانیشتن و بەرنامەڕێژی گوێی لێ بگرێ.
هەندێک جار چارەسەرکارانی دەرونی وەک چارەسەرێک سودی لێدەبینن.
گرنگە ئەوەش بزانرێت موزیکی غەمگینیی وئەوانەی نۆستالجیان کاریگەری نەرێنیان لەسەر خەمۆکی هەیە و دەرکەوتن و توندی نیشانەکانی زیاد دەکەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.