تەندروستی

سێ سود و یەک زیانی زەیتی کونجی

Mic
2024-10-16

ماڵپەڕی (Eating Well) بڵاویکردوەتەوە، زەیتی کونجی کە لە کونجی دەرهێنراوە، و بە شێوەیەکی باو لە خواردنی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاردەهێنرێت، چەندین سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە کە دەتوانرێت لە خواردنەکان بەکاربهێنرێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا هۆشداری دەدات بە کەسانێک کە نابێت بەکاریبهێنن.


زەتی کونجی دەوڵەمەندە بە چەوری ناتێر، کە دەتوانێت، یارمەتیدەربێت بۆ باشترکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی باش (HDL )و دابەزاندنی ئاستی کولیسترۆڵی خراپ LD، هەروەها زەیتی کونجی فیتۆستیرۆلی تێدایە کە پێکهاتەی روەکییە و تایبەتمەندێتی دژە ئۆکسان و پاراستنی تەندروستی دڵیان هەیە.

کەمکردنەوەی پەستانی خوێن: کونجی و زەیتی کونجی پێکهاتەی تایبەتمەند بە دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنییان هەیە کە خانەکان لە زیان دەپارێزێت و هەوکردن کەم دەکاتەوە، خواردنی کونجی بە بەردەوامی پەیوەندی بە دابەزینی پەستانی خوێنی سیستۆلیک و دیاستۆلیکەوە هەیە، هەروەها کەمبوونەوەی کێشی لەش و کەمبونەوەی چەوری دەوری کەمەر، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.

خۆپاراستن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە: ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەندێک لێکۆڵینەوە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لیگنینەکان لە تۆی کونجیدا ڕەنگە تایبەتمەندی خۆپاراستن لە شێرپەنجە پێشکەش بکەن، هەروەها لیگنینی کونجی دەتوانێت یارمەتی هێورکردنەوەی هەوکردن و فشاری ئۆکسجینی بدات، هەروەها لە تێکچونی خانەکان بپارێزێت کە ڕەنگە ببنە هۆی شێرپەنجە.

لەگەڵ ئەم سودانەشدا زەیتی کونجی مەترسییەکی هەیە..
 
کونجی و بەرهەمەکانی دەبنە هۆی هەستیاری، ئەو کەسانەی هەستیاری کونجییان هەیە پێویستە خۆیان بەدور بگرن لەبەکارهێنانی زەیتی کونجی و هەر بەرهەمێک کە کونجی تێدابێت، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) داوا دەکات کە لیبێڵەکانی سەر پاکەتەکانی بەرهەمە خۆراکیەکان و تەواوکەرە خۆراکیەکان بریتی بن لەوەی کە ئایا بەرهەمەکە کونجی تێدایە یان نا، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی و ژیانی کەسەکان.









More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.