له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگهیاندووه "بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی، 25 تیمیان لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە".
راشیگهیاندووه "سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن لە ناو شاری سلێمانی و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی لێدەبێت، تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی ئامادە دەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستییە 24 کاتژمێرییە ئێشکگرەکان".
تهندروستیی سلێمانى روونیشیكردووهتهوه "لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی و هەر رووداوێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی ژمارە 122".
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.