فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا رایگەیاند: بەهۆی هەبونی ئاستێكی بەرز لە ماددەی ئارسنیك كە مادەیەكی زیانبەخشە و مرۆڤ توشی شێرپەنجە دەكات، بڕێكی زۆر ئاومیوەی سێوی لە بازاڕەكانی (34) ویلایەتدا كشاندوەتەوە و بەرهەمەكەش لەلایەن كۆمپانیای مارتێنیل-ییەوە بەرهەمهێنراوە.
لای خۆشیەوە کۆمپانیای بەرهەمێنەری ئاومیوەی سێوەكە بەماڵپەڕی تەندروستی راگەیاندوە؛ لەگەڵ ئەوەی كاتی بەسەرچونی بەرهەمە لە (10ـی ئازاری 2026) كۆتایی دێت، بەڵام كۆكردنەوە و گەڕاندنەوەی لە (16ـی نیسان)ـەوە دەستی پێكردوە و تا ئێستا نزیکەی (25) هەزار دەفری یەک لیتری بۆ گەڕاوەتەوە.
كۆمپانیای مارتێنیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هاوکاری تەواوی فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەکات بۆ گەڕاندنەوەی بەرهەمەكەی و تا سەرجەمی لە بازاڕەكاندا كۆدەكرێتەوە، ئەوەش لە پێناوی سەلامەتی تەندروستی كڕیارەكانمان.
لەسەر ماددەی ئارسنیك فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا راشیگەیاندوە: ماددەی ئارسنیک لە ئۆرگانیک و نائۆرگانیک پێكهاتوە، نائۆرگانیک ژەهراویترین، ماددەیە كە تام و رەنگ و بۆنی نییە، بۆیە پێویستە پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی لە خواردن و خواردنەوەکاندا بکرێت.
رونیكردوەتەوە، بەشێكی زۆری مرۆڤەکان لەرێگەی جگەرەکێشانی توتن و بەردەوام هەڵمژینی دوکەڵەکەی، خواردنەوەی ئاوی پیس یان خواردنی ئەو روەکانەی بەركەوتەی ئاوی پیسبون بە ئەو مادەیە، ئارسنیک دەچێتە لەشیانەوە.
ئارسنیکی نائۆرگانیک بە شێوەیەکی سروشتی لە ئاوی ژێر زەوی هیندستان، بەنگلادیش و ئەمەریکادا هەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.