سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه گەنجێکى تەمەن 22 ساڵان به‌ناوی (چاو‌دێر) لەسه‌ر کرێنێک کەوتوەته‌خوارەوە و گیانى لەدەستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوداوه‌كه کاتژمێر 3:30 خولەکى بەرەبەیان له نێوان باخی به‌ختیاری و ماجیدی مۆڵ ڕویداوه و سه‌رقاڵی لێكردنه‌وه‌ی فلێكسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوه.
له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا شه‌قامه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پۆسته‌ر و فلێكسی لایه‌نه‌كان داپۆشرابو، به‌ڵام له ئێواره‌ی دوێنێوه لایه‌نه‌كان ده‌ستیان كردوه به لێكردنه‌وه‌یان.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.