بە گوێرەی لیستەکە، ئەمڕۆ چوارەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمە، مووچەی وەزارەتەکانی (پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی و پیشەساز،ی سامانە سرووستییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پلاندانان دابەشدەکرێت.
هاوکات، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان هەر ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن.
جێگەی ئاماژەیە، چوارشەممە و پێنجشەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و هەر پێنجشەممەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.