راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، گۆڕانکاری بەسەر ژمارەی کورسییەکاندا نەهێنا کە لە ئەنجامە بەراییەکاندا راگەیەندرابوو
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند و بەگوێرەی ئەنجامەکەش پارتی دیموکراتی کوردستان بە 39 کورسی، براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بە 23 کورسی دووەم و جوڵانەوەی نەوەی نوێش بە 15 کورسی سێیەمی هەڵبژاردنەکەیە.
هەروەها هەریەک لە یەکگرتووی ئیسلامی 7 کورسی و هەڵوێست 4 کورسی و کۆمەڵ 3 کورسی و بەرەی گەلیش 2 کورسیان بەدەستهێناوە.
هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی کە لەنێوان حزبی سۆسیالیست و حزبی شیوعیدا پێکهێنرابوو بۆ هەریەکەیان یەک کورسیان بەدەستهێناوە.
چاوەرواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.