ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، فەرمانێكی وەزاریدا لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 697 ملیۆن و 469 هەزار دینار دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
ڕاشیگەیاند، پڕۆژەكان بریتین لە كاری دابینكردنی لم و بوحس و چەو بۆ كارگەی قیری شارەوانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی و كاری دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند كۆڵانێك لە سەرەتای گوندی قولەڕەیسی خواروو، لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی شۆستە بۆ بەشێك لە شەقامی حەمەجەزا و دروستكردنی قادرمە و دیوار لە گەڕەكی كانی با و جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 30مەتریی نێوان جیاكراوەی 119ك و 124ی كەڵەكن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا.
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە پێویستە لە وەرزی پایز و زستاندا بخورێت، کە گرنگترینیان بریتین لە:
١. میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
٢. سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا.
٣. پاقلەمەنیەکان بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش.
٤. سیر و پیاز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٥. هەنگوینی سروشتی.
٦. زەنجەفیل، : گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٧. خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.
٨. ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر.
٩. سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری.
١٠. دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.
١١. چەرەساتوەک گوێز ، بادەم ، ناوکە کولەکە ، گازۆ.
١٢. خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.
١٣. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.