بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی کەشناسى و بوومهلهرزهزانیی هەرێمى كوردستان بڵاویكردووهتهوه "ئەمڕۆ بارینى نمەباران بەردەوام دەبێت".
راشیگهیاندووه "سبەینێ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم".
ئهمه له كاتێكدایه، بارانى پەڵە لە ههریهكه له گەرمیان و شارەزور و شارباژێر و بازیان باریوه.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.