چاوەکان لەسەر دانیشتنی داهاتوویی پەرلەمانی کوردستانن کە ئاخۆ کێ دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان؟ لەکاتێکدا سێ لایەنە سەرەکییەکە کانیدیان بۆ پۆستەکە هەیە
رۆژی دووشەممە، یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دانیشتنەکە بە کراوەیی هێڵدرایەوە و چەند کەسێکیش خۆیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید کرد. سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دەبێت پەرلەمانتارەکان دەوام بکەن و جارێکی دیکەش دەرگەی خۆپاڵاوتن بۆ بەربژێری سەرۆکایەتی ناکرێتەوە.
لەگەڵ کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، هەریەکە لە فرکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، نەوەی نوێ و پێکهاتەکان کاندیدی خۆیان تۆمار کرد.
بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کاندیدیان هەبوون، ئەوانیش ڤالا فەرید و هەڵگورد شێخ نەجیب. یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بە هەمان شێوە دوو کەسی بۆ پۆستەکە کاندید کرد، کە میران محەممەد و شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ بوون. نەوەی نوێش کاندیدێکی بۆ سەرۆکی پەرلەمان هەیە، کە کوردەوان جەمالە.
بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش هەریەکە لە بەهجەت عەلی و مەرد عەلی رەسووڵ لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد حەمەساڵح و ئازاد حەمەئەمین لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، هەروەها عەدنان حوسێن لە نەوەی نوێ خۆیان کاندیدی کرد.
بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمانیش لە یەکێتی شیرین یونس و شلێر غەفوور. هاڤین سەعید لە پارتی، سەوسەن کاکەمەند، لە نەوەی نوێ، نەجدەت نووری پێکهاتەی تورکمان لە سلێمانی و رامی نووری لە پێکهاتەی کریستیانەکان لە هەولێر، بەربژێرن.
هیوا نەسرەدین، جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "بەگوێرەی پەیڕەی نێوخۆی پەرلەمان، جارێکی دیکە دەرگەی خۆپاڵاوتن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ناکرێتەوە و دەبێت ئەوانەی دوێنێ خۆیان بەربژێر کرد، یەکێک لەوانە هەڵبژێردرێت بۆ پۆستەکانی سەرۆک، سکرتێر و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان".
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کە 20-10-2024 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کورسی بەدەستهێنا کە 39 کورسی بوو. دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی و نەوەی نوێ 15 کورسییان بەدەستهێنا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.