بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستەی تەحریری شام و هێزەکانی دیکەی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە) ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە میدیای فەرمیی دەوڵەتەوە "ئازادکردن"ـی دیمەشق و "رووخانی بەشار ئەسەد"ـیان راگەیاند، ئەوەش 13 رۆژ دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان دەستیان بە هێرشێکی کتوپڕ و خێرا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەسەد کرد.
هێرشەکە لە کاتێکدا هات کە رووسیا و ئێران، دوو پشتیوانە سەرەکییەکەی ئەسەد، بە شەڕی دیکەوە سەرقاڵن.
ترەمپ ئاماژە بەوە دەکات، "نزیکەی 600 هەزار سەربازی رووسیا کوژراون یان بریندار بوون،" دەشڵێت "هەرگیز نەدەبوو" جەنگی ئۆکراینا دەستپێبکات.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە 20ـی کانوونی دووەم سوێندی دەستووری دەخوات و لە کۆشکی سپیدا دەستبەکار دەبێت، پێشتر رایگەیاندووە کۆتایی بە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دەهێنێت.
لەو بارەیەوە، ترەمپ لە پۆستەکەی رۆژی یەکشەممەیدا نووسیویەتی "زیلینسکی (سەرۆکی ئۆکراینا) و ئۆکرایناش حەزدەکەن رێککەوتنێک بکەن و کۆتایی بەم سەرشێتییە بێنن. ئەوان 400 هەزار سەرباز و چەندین کەسی دیکەی سڤیلیشیان لەدەستداوە. پێویستە ئاگربەست دەستبەجێ رابگەیێندرێت و گفتوگۆ دەستپێبکات."
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی
داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بداتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی
هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی
مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی
هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بەرزبکاتەوە.
رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و
بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی
بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە
بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری
لەبارەوە بدات.