هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای لێبوردنی گشتی عێراق نابێت و دەیەوێت لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا یاساکەی خۆی پەسەند بکات.
هەرێمی کوردستان دوو ڕەشنوسی تایبەت بە یاسای لێبوردنی گشتی بۆ سزادراوان ئامادەکردووە، بەڵام تا ئێستا پەرلەمان نەیتوانیووە وەک یاسا پەسەندیان بکات.
ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکان یەکێکیان حکومەت و ئەوەی دیکەشیان پەرلەمان ئامادەیی کردووە کە کۆکراوەی ڕەشنوسی ساڵانی 2007، 2012 و 2017 یاسای لێبوردنی گشتین.
کوێستان محەمەد وەزیری کاروکارباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری پەسەندنەکردنی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ نەبوونی پەرلەمان گەڕاندەوە و ڕایگەیاند، ڕەشنووسەکان ئامادەن و لەگەڵ دەستبەکاربوونی پەرلەمانی نوێ پێویستە خوێندنەوەی بۆ بکرێت و لێبوردنی گشتی لە هەرێم دەربکرێت.
بەهۆی پەسەندنەکردنی یاساکەوە تا ئێستا دیار نییە لێبوردنەکەی هەرێمی کوردستان کێ دەگرێتەوە، بەڵام هەموو هەوڵەکانی بەو ئاڕاستەیەن لێبوردنەکە ئەو کەسانە نەگرێتەوە کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵ و ژنان، بازرگانی بە مادەی هۆشبەر، دەستدرێژیکردنە سەر موڵکی گشتی و ڕفاندن.
عێراق یاسای لێبوردنی گشتی پەسەند کرد
ڕۆژی 21ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتی پەسەند کرد، هەرێمی کوردستان هەر زوو ڕایگەیاند، یاساکە سزاداوانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
هەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی 2007، 2012 و 2017دا سێ جار یاسای لێبووردنی گشتی دەرکراوە و زیاتر لە حەوت ساڵە هیچ یاسایەکی لێبوردنی گشتی نەبووە، بۆیە ژمارەی زیندانیکراوان بەردەوام ڕوی لە زیادبوون کردووە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.