زیاتر لە 5 هەزار مامۆستا خانەنشین بوون دەیانگرێتەوە و وەزارەتی پەروەردە دەیەوێت لەبری دامەزراندنی مامۆستای نوێ خانەنشین بوونی ئەوان دوابخات.
بڕیاری خانەنشین بوونی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، 5 هەزار و 534 مامۆستای وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە، بەڵام وەزارەتی پەروردە ژمارەکە بە زۆر دەزانێت.
بەوتەی سەیوان فەرەج بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، خانەنشین بوونی ئەو ژمارە مامۆستایە پێکەوە گرفت بۆ کەرتی پەروەردە دروست دەکات.
ئێستا وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵدان کاریگەری ئەو بۆشاییە کەمبکەنەوە کە بەهۆی خانەشین بوونی مامۆستایانەوە دروست دەبێت.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری خانەنشینكردنی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت، بەڵام داوامان كردووە جیاوازییەك هەبێت لە پای ئەو خزمەتەی ئەو چەند مانگەی ماوە لە وەرزی دووەم مامۆستایان دەیكەن، پێیان بدرێت.
ڕونیکردەوە، ئەو مامۆستایانەی ئێستە لە پۆلەكان وانە دەڵێنەوە، یان سەرپەرشتیاران، بە هەمان شێوە بڕیاری خانەنشینی دەیانگرێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بۆشایی دروست نەبێت تا كۆتایی وەرز بەردەوام دەبن.
بڕیارە لە کۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەکە تاوتوێ بکرێت، کە بەوتەی وەزیری پەروەردە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران گەیشتونەتە چارەسەری سەرەتایی، بەڵام چاوەڕوانن نوسراوی فەرمیان پێ بدرێت.
دواخستن لەبری دامەزراندن
هەنگاوەکەی وەزارەتی پەروەردە بەکارهێنانی کارتی دواخستنی خانەنشین بوونە لەبری دامەزراندن، چونکە ئەگەر خانەنشین بوونی مامۆستایان دوانەخرێت ناچار دەبێت مامۆستای نوێ دابمەزرێنێت.
تا ئێتسا ئەنجومەنی وەزیران هیچ ڕێکار و ڕێنماییەکی سەبارەت بە دامەزراندنی کەسی نوێ لە جێگەی ئەو کەسانە نەداوە کە خانەنشین دەبن.
یاساکەی عێراق بۆ خانەشینکردنی فەرمانبەران بەکاردەهێنرێت
کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی 2022، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق، بڕیاریدا بە پابەندکردنی حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کارکردن بە یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی تایبەت بە یاسای یەکگرتوی خانەنشینی عێراق، بەگوێرەى یاساکە کەمترین موچەى خانەنشینى 400 هەزار دینار دەبێت.
تەموزی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیەوە ڕاگەیاند و بڕیاریدا ئەو یاسایە بۆ خانەنشینکردنی فەرمانبەرانی بەکاربهێنێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خانەنشینکردنی ئەم فەرمانبەرە نوێیانەشدا پشت بە هەمان یاسا دەبەستێت، بەڵام بڕیاریداوە، تەمەنی خانەنشینیی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵی كەم بکرێتەوە.
بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق کە هەرێمی کوردستان بۆ خانەنیشینی بوونی فەرمانبەران بەکاریدەهینێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خانەنشینیدا ئەگەر 25 ساڵ خزمەتی هەبێت، 12 مووچە وەک پاداشتی ساڵانی خزمەت پێدەدرێت لەگەڵ شەش مووچەی مۆڵەتی کۆکراوە.
کەسوکاری شەهیدان دەتوانن خانەنشین نەبن
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان مافی بەردەوامبوون بەو کەسانە دەدات کە خاوەن شەهیدی پلە یەک و دوون و تەمەنی خانەشینیان تەواو کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، ئەو کەسانەی کەسی پلە یەک و پلە دوویان شەهیدە، فۆڕمێکی تایبەتی وەزارەتی دارایی عێراقییان پڕکردوەتەوە، بە مەبەستی "ئەنجامدانی کاری پێویست و بەردەوامبوونیان لە خزمەت".
ژمارەی خانەنشینان
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، 277 هەزار و 541 کەس لە هەرێمی کوردستان خانەنشینن.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، مووچەی یەک مانگی خانەشینان پێویستی بە زیاتر لە 180 ملیار دیناری مانگانە هەیە.
دوو رۆژە هێرشی
سوپای سوریا بۆسەر دروزەکان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ڤیدیۆی بە کۆمەڵکوشتنیان و
دەستبردنی بۆ پیرۆزییەکانیان"سمێڵ تاشین" تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی، بۆ
پاراستنی خۆیان و شوناسیان بە هەموو توانایانەوە رووبەڕووی سوپای سوریا بوونەتەوە.
دروزەکان
کۆمەڵگەیەکی رەسەن و خاوەن بیروباوەڕێکی تایبەت بە خۆیانن و مەڵبەندی
نیشتەجێبونیان پارێزگای سوەیدای سوریا و دەوروبەریەتی، دابونەریت و کلتورەکەیان،
هەروەها شێوازی جلوبەرگ و سمێڵ و ریشیان، لە خەڵکی سوریایان جیادەکاتەوە.
لەساڵانی
رابردوودا لەگەڵ ئەوەی پێکهاەیەکی رەسەنی سوریان، کەچی کەمتر لە ئاستی ناوچەکە و
نێودەوڵەتی ناسراوبوون، بەڵام لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا، پرسی دروزەکان
بوو بە باسی میدیاکان، بەتایبەت کاتێک دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعیان رەتکردەوە و
رووبەڕوی چەکدارەکانی بوونەوە.
دروزەکان
تائێستا توانیویانە پارێزگاری لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بکەن لە سوریان دوای
ئەسەد، ئەوان پێێان وایە ئەحمەد شەرع هیچ گۆڕانێک لە بیروبۆچونیدا رووینەداوە
بەرامبەریان، بۆیە بە هەموو توانایانەوە پارێزگاری پێگە و دەسەڵاتی خۆیان دەکەن.
ئیسرائئیل
لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد و هێرشەی گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆسەر دروزەکان،
پشتیواننی خۆی بۆ دروزەکان راگەیاند، ئەمڕۆیش، ئەمیچای چیکلی، وەزیری ڕاگەیاندن و
کاروباری رەوەندی جوی ئیسرائیل رایگەیاند، نابێت لە بەرانبەر تیرۆری ئیسلامی-نازیی ڕژێمی قاعیدەدا بێدەنگ بین یان
بێ هەڵوێست بین و داوای لەناوبردنی ئەحمەد شەرعی کرد.
ئەم سوکایەتى و
بێڕێزیانەى چەکدارانى شەرع دەیکەن، بەتاڵکردنەوەى هەموو ئەو بەڵێن و دروشمانەیە کە
ئەحمەد شەرع بۆ سوریاى نوێى هۆنیوەتەوە، پێشمان دەڵێت کردەوەی چەکدارەکانی لەسەر زەوی،
وێنەیەکی جیاواز نیشان دەدات و ئایندەیەکی نادیار بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی
لە سووریای نوێدا دەخاتەڕوو
لە ئێستادا
دروزەکان شەڕی مان و نەمان دەکەن و بەتەواوی پڕچەکن و وەک هێزێک رووبەڕووی سوپاکەی
ئەحمەد شەرع وەستاونەتەوە، سوپاکەی شەرعیش دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ناوچەکانی
درۆزەکان کۆنترۆڵ بکات و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەست ناپارێزێت.