هەواڵ

ترامپ جەنگی ئابوری لە دژی سێ وڵات ڕاگەیاند

Mic
2025-02-02

سەرۆکی ئەمەریکا باجی نوێی بەسەر هەریەک لە وڵاتانی مەکسیک، کەنەدا و چین دا سەپاند و دەڵێت، ئامانجی باجەکان سنووردارکردنی هاتنە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامەیە بۆ ناو ئەمەریکا. 

هەنگاوەکەی ترامپ هەر سێ وڵاتەکەی توڕە کردووە و هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە ئەمەریکا دەکەن و دەڵێن، ڕێکاری یاسای دەگرینەبەر. 
بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر کاڵای چینی، کەندی و مەکسیکی کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە و سێ وڵاتەکە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان کردووە. 
لە یەکەم کاردانەوەدا جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا باجی تۆڵەسەندنەوەی دوور مەودای ڕاگەیاند و کلۆدیا شاینبام سەرۆکی مەکسیکیش بەڵێنیداوە وڵاتەکەی هەمان هەنگاو بگرێتەبەر. 
چین کە ڕکابەری سەرسەختی ئەمەریکایە، لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە هەڵوێستی خۆی بەرامبەری بڕیارەکانی ترامپ ڕاگەیاندووە و بڕیاریداوە لەگەڵ گرتبەری ڕێکاری یاسایی، ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی هاوشێوەس بەکاربهێنێت. 

ترامپ بۆچی باجی گومرگی دانا؟ 
ڕۆژی 1ـی شوباتی 2025، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە فەرمانێکی نوێیدا، 25٪ باجی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانی کەنەدا و مەکسیک و 10٪ـی باجی گومرگیشی بەسەر بەرهەمەکانی چیندا سەپاند. 
هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەی ئیدارەی نوێی ترامپ دژی ئەو سێ وڵاتە پرسی ماددەی هۆشبەر و کۆچبەرانی نایاساییە، کۆشکی سپی ڕاگەیاندووە، دەیانەوێت ئەو پرسانە کۆتاییان بێت. 

کاریگەری بڕیارەکانی ترامپ
سەپاندنی باج لەلایەن هەر وڵاتێکەوە لەسەر ئەو بەرهەمانەی دێنە وڵاتەکەیەوە، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان دەبێت. 
چاوەڕوان دەکرێت، هەنگاوە نوێیەکانی ترامپ نرخی بەرهەکانی ئەو سێ وڵاتە لە بازاڕەکانی ئەمەریکادا بەرز بکاتەوە، بە تایبەت کە 10% زیادکردنی باجەکان لەسەر سوتەمەنی کەنەدییە.
هاوڵاتییانی ئەمەریکا، بە شێوەیەکی بەرچاو پشت بە بەرهەمی وزەی کەندی دەسبەستن، بەتایبەت نەوت، کارەبا و غازی سروشتی بۆیە بەرزبوونەویە نرخەکان بە چاوەوان کراون دەبنینرێت. 
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخەکان، دۆناڵد ترامپ لە کۆنگەرەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ''ڕەنگە بەرزونەوەی کاتی و کورتخایەنی نرخەکان ڕووبدات بەڵام هیوادارم خەڵکی لەوە تێبگەن کە باجەکان زۆر بەهێزمان دەکەن و ئێمە زۆر دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەکەین ". 

هاتنەوەی ترامپ
ساڵی 2017 دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرا، بەڵام لە هەڵبژاردنت دواتردا نەتیتوانی سەرکەوتوو بێت و پۆستەکە بە دەستبهێنێتەوە. 
ساڵی 2024، ترامپ توانی هەڵبژاردن بباتەوە و 20ـی کانوونی دووەمی 2025 دوای سوێندخواردنی توانی وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمەریکا بگەڕێتەوە کۆشکی سپی. 
پەنابەرانی نایاسایی بەشێکی سەرەکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ترامپ، وەک بەڵێنیدا دەیەوێت دەست بە ڕەوانەکردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان بکاتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

جیهان؛ تا ئێستا نزیکەی 10 ملیۆن کەس بە شێرپەنجە گیانیان لەدەستداوە

Mic
2025-02-04

شێرپەنجە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە جیهاندا، کە لە هەر ٦ مردنێک، یەکێکیان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوەیە ، بە پێی کۆتا داتای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوی کردووەتەوە، ٢٠ ملیۆن حاڵەتی نوێی شێرپەنجە دەست نیشان کراوە و ٩.٧ ملیۆن کەس بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیان لە دەست داوە. کە بە پێی پێشبینییەکان تاوەکوو ساڵی ٢٠٥٠ ئەم ڕێژەیە بە ڕێژەی لە سەدا ٧٧٪ زیاد دەکات.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە تەنها لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەرستدا زیاتر لە ٧٨٨،٠٠٠ هەزار کەس بە نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراون، لە هەمان کاتدا پێشبینی ئەوەیان کردووە کە ئەم ڕێژەیە تاوەکوو ساڵی ٢٠٤٥ ببێتە دوو هێندە و بگاتە ١.٥٧ ملیۆن نەخۆشی شێرپەنجە.

بەپێی کۆتا داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، نۆ هەزار و ٦١ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون و بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، بریتین لە، شێرپەنجەی مەمک، کۆڵۆن، سییەکان، پێست، غوددە، پرۆستات، لیوکیمیا، مێشک، منداڵدان.

ئەو هۆکارانەی کە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن، ئەمانەن : جگەرەجگەرەکێشان، نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان وەک (ڤایرۆسەکانی وەک HPV کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، هەروەها ڤایرۆسی جگەر HBV وHCV دەبێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر)، قەڵەوی و شێوازی ژیان ، پیسبوونی ژینگە، بەرکەوتنی تیشک، بۆماوەیی.

ئێستا دەرکەوتووە کە لە سەدا ٥٠٪ی شێرپەنجەکان دەکرێت خۆمانیان لێ بپارێزین لە ڕێگەی: وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و بەرهەمەکانی تووتن، کەمکردنەوە یاخود بەکارنەهێنانی خۆراکی خێرا و ئامادەکراو و پڕ چەوری و کالۆری، خواردنی میوە و سەوزەی زیاتر، ئەنجامدانی وەرزشی بەردەوام. هەروەها ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە خێزانەکانیاندا (بۆماوەیی) شێرپەنجە هەیە وەک (شێرپەنجەی مەمک)، دەبێتە هۆی زووتر دەستنیشان کردنی قۆناغە سەرەتاییەکانی شێرپەنجە، ئەمەش وادەکات چارەسەری شێرپەنجە ئاسانتر بێت و لە کاتێکی کەمدا چارەسەری گونجاوی بۆ ئەنجام بدرێت.