زانست

چەند کۆمپانیایەکی جیهانی هەزاران کارمەند دوردەخەنەوە و بە تەکنەلۆژیا جێگەیان دەگرنەوە

Mic
2025-02-09

چەند کۆمپانیایەکی جیهانی هەزاران کارمەند دوردەخەنەوە و بە تەکنەلۆژیا جێگەیان دەگرنەوە، کۆمپانیای بی پی بەریتانی یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە زۆرترین کارمەندی دەردەکات کە دەگاتە نزیکەی 5 هەزار کەس. 
لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیا دیارەکان لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا دەرکردنی بەرچاوی کارمەندانیان ڕاگەیاندووە، بەهۆی تێکەڵەیەک لە فشارە ئابوورییەکان و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و گۆڕانکاری لە ستراتیژییەکان یاندا.
کۆمپانیایەکی نەوت و گازی فرە نەتەوەییەی بەریتانییە، دەیەوێت لە ڕێگەی دەرکردنی 4 هەزار و 700 کارمەند توانای کێبڕکێی کارمەندانی بەرز بکاتەوە و تەکنەلۆژیاش بۆ جێگرتنەوەی کارمەندە دورخراوەکان بخاتەگەڕ. 
کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداری بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لەناویاندا فەیسبوک، ئینستاگرام و وەتسەپ دەیەوێت نزیکەی 5%ـی کارمەندانی کۆمپانیاکەی لە کارەکانیان دوور بخاتەوە ، وەک هەوڵدان  بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارایی و پێشبڕکێیی بەرهەمهێنان لە کارمەدەکانیدا.
کۆمپانیای بۆینگ کە لەبواری دیزاین و بەرهەم هێنانی موشەک و فڕۆکەو مانگی دەستکرد کاردەکات، بەنیازە 400 کارمەند لە پۆستی پەیوەندیدار بە پرۆگرامی ئارتمیسی ناسا دوربخاتەوە. 
تۆڕی میدیای سی ئێن ئێن پلانی هەیە نزیکەی 200 پۆست کەم بکاتەوە کە نزیکەی 6%ـی کارمەندانی پێکدەهێنێت، بە ئامانجی گۆڕانکاری لە ستراتیژی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان.
کۆمپانیای ستارباکس بڕیارە لە مانگی ئازاردا کۆمپانیای ستاربەکس دەرکردنی کارمەندان لە کۆمپانیاکەیدا ڕابگەیەنێت، کە ئامانج لێی ڕێکخستنی کارەکانی و باشترکردنی پرۆسەی بڕیاردانە لە کۆمپانیاکەدا.
مایکرۆسۆفت پلانی کەمکردنەوەی هێزی کاری دیارینەکراوی داناوە کە گرنگی بە کارمەندانی ناکرا دەدات و جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی کلتوری کارایی بەرزی کارمەندانی  دەکاتەوە. 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.