لە ئێستادا ژمارەیەک ئەپڵیکەیشن هەیە کە بەکاردێن لە لایەن کەسانێکەوە کە گرنگیەکی زیاتر بە کاتەکانی نوێژ کردن و بنەماکانی دەدەن هاوکات ئەم ئەپڵیکەیسنانە چەن تایبەتمەندیەکی تایبەت بە خۆیان هەیە ئەوانیش:-
بانگ: ئەپێکی تایبەتە بە کاتەکانی بانگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، شارۆچکە و شارەدێکان هاوکات چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی وەک قیبلەنما، نزا و زیکری تێدایە.
دەنگی قورئان: تایبەتە بە گوێگرتن لە قورئان بە دەنگی قورئانخوێنە کورد و جیهانییەکان، هەروەها لە رێگەیەوە دەتوانیت فێری شێوازی خوێندنەوەی پیتەکانی قورئان ببیت.
رێگەی ئیسلام: ئەم ئەپەش هاوشێوەی ئەوانی دیکە چەندین تایبەتمەندی هەیە، لەوانە، کاتەکانی بانگ، قورئان، شێوازی نوێژکردن و پرسیار و وەڵام. زانستی ئیسلام: ئەم ئەپە کاتەکانی بانگی تێدایە بە گوێرەی شارەکان، پرسیار و وەڵامی ئایینی و قورئانی تێدایە و لە هەمانکاتدا تەفسیرەکەی بە زمانی کوردی بەردەستە
نور: چەندین تایبەتمەندیی سەرنجڕاکێش و ناوازەی تێدایە، هاوشێوەی ئەپەکەنی دیکە کاتی بانگ، قیبلەنما، فەرموودەی تێدایە، بەڵام بەشی قورئانەکەی تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە، ئەوەیش تایبەتمەندیی هەبوونی ئایەتە قورئانییەکانە بە زمانی ئاماژە، کە تایبەتە بەو کەسانەی کە نابیستن یاخود ناگۆن،
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.