زۆرێک لە منداڵان لە دوای لەدایک بوونیان بە شێوازێکی ناڕێک پشتە سەریان دەردەکەوێت کە ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە و پێویستە دایکان زیاتر ئاگاداری ئەو هۆکارانە بن کە دەبیتە هۆی تەخت بوونی پشتە سەری منداڵداڵەکانیان بەشێک لە هۆکارەکانیش ئەمانەن
١-خەوتنی بە بەردەوامی لە دۆخێکی جێگیر و نەجووڵاودا. بۆ نموونە خەوتن لەسەر یەک لا.
٢- منداڵ نەخستنە سەر سک بۆ کەمکردنەوەی تەختی سەری منداڵ، هەروەها کۆنترۆڵکردنی مل گرتنی منداڵ.
٣-منداڵی دووانە کە سەریان فشاری هەبێت لەسەر یەکتر، یان ئەو کۆرپانەی کە کێشیان زۆرە لە سکی دایکیاندا .
٤- هەبوونی کێشەی ماسولکەکانی ملی منداڵ، کە وا دەکات سەری منداڵەکە لە هەمان دۆخ و لادا بمێنێتەوە.
٥- هەبوونی فشار لەسەری سەری کۆرپەلە لە پێش لەدایکبوونی لە ناو منداڵداندا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.