ماڵپەڕی "العربیة" راپۆرتێکی لوڤنیت باترا پسپۆڕی خۆراکی بڵاوکردووەتەوە، لیستی ئەو خۆراکانەی دیاریکردووە کە یارمەتیدەرن لە بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەی مێشکی منداڵان، لەوانەش :
١. ماست: پڕە لە چەندین ماددەی خۆراکی وەک پرۆتین و زینک و بی ١٢ و سیلینیۆم کە گرنگن بۆ گەشکردنی مێشکی منداڵان.
٢. سەوزە: وەک سپێناخ و کاهوو کە یارمەتی گەشکردن و پاراستنی مێشکی منداڵان دەدات.
٣. پاقلەمەنیەکان: کۆمەڵێک مادەی خۆراکی تێدایە کە بۆ مێشک بەسوودن، لەوانە مەگنیسیۆم، زینک، ریشاڵ، دژە ئۆکسێنەر و ترشی فۆلیک، کە هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ باشترکردنی باری دەروونی و تەندروستی مێشک.
٤. دانەوێڵەکان: وەک گەنم و جۆ و برنج کە ڤیتامین B ی تێدایە و یارمەتی پاراستنی مێشک دەدات.
٥. گوێز: ماددەی چەوری و ئۆمیگا ٣ ی تێدایە، یارمەتی گەشەکردنی مێشک دەدات
ڕێکردن ژمارەیەکی زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ
هەموو تەمەنەکان، کە ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودەکانین:
1. سووتاندنی وزە: یارمەتیت دەدات لە
سووتاندنی وزە و بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست.
2. بەهێزکردنی دڵ: لانی کەم 30 خولەک ڕێکردن
ڕۆژانە، پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، ئەگەری تووشبوونت بە تەسک بوونەوەی خوێنەرەکانی دڵ
بە ڕێژەی لەسەدا 19 کەم دەکاتەوە.
3. دابەزاندنی شەکری خوێن: بە تایبەت بۆ ئەوانەی
کە شەکرەیان هەیە، ڕێکردن بۆ ماوەیەکی کورت لە دوای نان خواردن یارمەتی دابەزاندنی
شەکری خوێن دەدات.
4. نەهێشتنی ئازاری جومگەکان: یارمەتی
پاراستنی جومگەکان دەدات، بەتایبەت جومگەکانی ئەژنۆ و سمت، ئەمەش لە ڕێگەی چەورکردن
و بەهێزکردنی ئەو ماسولکانەی کە پاڵپشتی جومگەکان دەکەن.
5. بەهێزکردنی بەرگری جەستە: ئەگەری
تووشبوونت بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەم دەکاتەوە.
6. زیادکردنی توانا و تاقەت: ئەگەر هەستت
بە ماندوویی کرد، ڕێکردن بۆ ماوەیەک دەکرێت زۆر زیاتر لە خواردنەوەی کوپێک قاوە
توانات پێ ببەخشێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ تەواوی جەستە،
و بەرزبوونەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئیپینفرین و نۆرئیپنفرین کە یارمەتی زیاکردنی
توانا و تاقەت دەدەن.
7. ئارام کردنەوەی دەروون: تەندرووستی عەقڵ
و هۆش دەپارێزێت و یارمەنی کەمکردنەوەی قەلەقی و خەمۆکی دەدات.
8. درێژکردنی تەمەن: بەتایبەت بە هەنگاوی
خێرا، ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 24 کەم دەکاتەوە.
9. بەهێزکردنی ماسولکەی قاچەکان: یارمەتی
بەهێزبوونی ماسولکەی قاچەکان دەدات، بەتایبەت ڕێکردن لە شوێنە لێژەکان وەک گرد، هێزێکی
زیاتر بە ماسولکەی قاچەکان دەبەخشێت.
10. زیادکردنی توانای بیرکردنەوە: توێژەران
بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێکردن توانای بیرکردنەوە و بیرۆکە زیاد دەکات.