هەواڵ

سەعدی پیرە: بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن رێڕەوی حکومڕانی راستدەکەینەوە

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2025-03-17

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لێکتێگەیشتنی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكومەت دەبنەهۆی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێمی کوردستان.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە کۆبونەوەی دوێنێی سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد و رایگەیاند، كۆبوونەوەكەی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكومەت گرنگی زۆری بۆ ئەو پرسانە هەیە كەتا ئێستا چارەسەر نەكراون.

وتەبێژی یەکێتی باسی لەوەکرد، لەكۆبوونەوەكەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، زۆر پرسی گرنگی ستراتیجی و چۆنێتی بەڕێوەبەردنی حوكمڕانی داهاتووی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران و وتی: كەبێگومان ئەو لێكتێگەیشتنە دەبێتەهۆی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی.

سەعدی پیرە ئاشکرای کرد، ئەو پرسانەی لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەری رێككەوتوون لەداهاتوودا ئاڕاستەی وەفدی هەردوولا دەكرێن وە بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.

رۆژی 16ی ئازار، بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، كۆبوونەوە و ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە تایبەتبوو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و هەردوولا رایانگەیاند، کە کۆبونەوەکە ئەرێنی بووە.

زیاتر لە پێنج مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خواردووە، بەڵام یەکێتی و پارتی لە پێکهێنانی حکومەت دواکەوتن و لە ئێستادا فشاری ئەمریکا بۆ سەر یەکێتی و پارتی چرکراوەتەوە، بۆیە هەردولا دەیانەوێت بە زووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.