هەواڵ

Mic Exclusive: پارتی و یەکێتی کۆبونەوەی داهاتوو باسی دابەشكردنی پۆستەکان دەکەن

زانیار بەهادین
2025-03-18

پارتی و یەکێتی دوایین کۆبونەوە لەبارەی ئەو رەشنوسە دەکەن کە بۆ کابینەی داهاتوو ئامادەیان کردووە و دەیانەوێت  کۆبونەوەی داهاتوو باسی دابەشكردنی پۆستەکان بکەن. 

بەپێی زانیارییەکانی Mic، ئەمرۆ جارێکی دیکە لیژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.
وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی رەشنوسێکیان بۆ پێکهێنانی حکومەت ئامادەکردووە، بەڵام تا ئێستا واژۆی رەشنوسەکەیان نەکردووە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ درێژکراوەی کۆبونەوەکانی پێشترە، دوایین تاوتوێی ئەو رەشنوسە دەکەن کە تایبەت بە دیدگا و سیاسەتی کابینەی داهاتوو ئامادەییان کردووە. 
لیژنەی دانوستانکاری پارتی و یەكێتی دەیانەوێت، بە کۆتایی هاتنی ئەم کۆبونەوە تاتوێی ڕەشنوسی حکومەتی داهاتوو تەواو بکەن و واژۆی رەشنوسەکە بکرێت تا لە کۆبونەوەکانی داهاتوو باسی دابەشکردنی پۆستەکان بکرێت.

پێشتر، Mic لە زاری ئەندامانی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە بڵاویکردەوە، کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت چەقیان بەستووە.
ئەندامانی شاندی دانوستانکاری هەردوو حزبەکە، هۆکاری چەقبەستنی کۆبونەوەکان بۆ ئەنجامنەدانی کۆبونەوەی لوتکە بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان گەڕاندەوە.

رۆژی 16ـی ئازاری 2025، کۆبونەوەی لوتکە لە نێوان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
مەسرور بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "ئەمە دووجارە دوو کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان کردوە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، "دوو کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان کرد، بۆ لێکنزیکبوون و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی کە گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بەشێوەیەکی گشتی".
هاوکات، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەکە باسی لەوە کرد، "کۆبوونەوەکەمان زۆر زۆر باش بوو؛ لە سەر چەند شتی ستراتیژی کە بۆ میـلەتەکەمان باش بێت، رێککەوتین. گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن. ئامانجی هەردووکمان ئەوەیە بە زووترین کات حکومەتێک دروستبکەین بۆ خزمەتی گەلەکەمان".

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.