هەواڵ

دوای جەژن یەکێتی و پارتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2025-03-18


شاندی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی گەیشتینە دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو، لە دوای جەژنیش لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان کۆبونەوەکانیان دەستپێدەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی شاندی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆتاییهات و راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە رایانگەیاند، کە گەیشتونەتە دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو، کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

بە پێی ئەو زانیاریانەی mic لە لیژنەی دانوستانکاری پارتی و یەکێتییەوە دەستی کەوتووە، لە کۆبونەوەی داهاتوی یەکێتی و پارتیدا گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەستپێدەکات.

لەبارەی وادەی کۆبەنوەی داهاتووی یەکێتی و پارتی، mic زانیویەتی، هیچ وادەیەک بۆ کۆبونەوەی داهاتوو دیاری نەکراوە، بەڵام کۆبونەوەی داهاتووی ئەو دوو لایەنە دەکەوێتە دوای جەژی رەمەزانەوە.

زیاتر لە دوو مانگە یەکێتی و پارتی کۆبونەوەکانیان بەردەوامە لەسەر بەرنامەی داهاتووی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەو قۆناغە کۆتاییهات و رێککەتن لەسەر رەشنوسێک.

رۆژی 16ی ئازار، بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی، كۆبوونەوە و ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە تایبەتبوو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و هەردوولا رایانگەیاند، کە کۆبونەوەکە ئەرێنی بووە.

زیاتر لە پێنج مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خواردووە، بەڵام یەکێتی و پارتی لە پێکهێنانی حکومەت دواکەوتن و لە ئێستادا فشاری ئەمریکا بۆ سەر یەکێتی و پارتی چرکراوەتەوە، بۆیە هەردولا دەیانەوێت بە زووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.