هەواڵ

وردەکاری رووداوە خوێناوییەکەی گرێزە

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2025-03-20


درەنگانێکی شەوی رابردوو گەنجێک لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق پێنج ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت و پاشان خۆیشی دەکوژێت.

بە وتەی دراوسێکانی و کەسوکاری ئەو خێزانە، چەند رۆژێکە باوکی بکوژ نەشتەرگەری دڵی بۆکراوە، شەوی رابردوو دوای رۆشتنەوەی میوانەکانیان یەکێک لە کوڕەکانی چووە بۆ کڕینی میوە لە گوندی کانی پانکە، کە دەکەوێتە تەنیشت گوندی گرێزەوە، هەروەها کوڕێکی تریان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێبوە و بۆ کارکردنی لەماڵ دەرچووە.

ڕووداوەکە بەمشێوەیە روویداوە، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوان بکوژ و خێزانەکەیدا روودەدات، بکوژ دەست دەداتە ئەو چەکی کڵاشینکۆفەی کە لەماڵەوە هەیانبووە و ئەوەی لە ماڵدا بوبێت کوشتویەتی، واتە باوک و دایکی و دوو خوشک و برایەکی کوشتووە.

لەکاتی تەقەکردندا خوشک و براکانی پەنایان بردووتە بەر باوکیان بەئەوەی نەکوژرێن، بەڵام باوکیان لەسەر قەرەوێڵە بووە و توانای هەستانی نەبووە، هەر لەسەر قەرەوێڵەکەی بە دەستی کوڕەکەی کوژرا.

کەسوکاری ئەو خێزانە باس لەوەدەکەن کە بکوژ لە ئەوروپا بووە و چەند رۆژێکە بۆ سەردان گەڕاوەتەوە بۆ ناو خێزان وکەسوکاری، دوای کوشتنی پێنج ئەندامی خێزانەکەی بە هەمان چەک خۆیشی کوشتووە.

هەرچەندە دەوترێت بکوژەکە نەخۆشی دەرونی هەبووە، بەڵام سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رەتیدەکاتەوە و دەڵێت: نەک بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت نەخۆشی دەرونی هەبوبێت، بەڵکو هیچ شاهیدێکیش نییە، کە ئەم کەسە سەردانی پزیشکی دەروونی کردبێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.