هەواڵ

خۆپیشاندان دژی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو دەستیپێکردەوە و ئەردۆغان بێدەنگە

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2025-03-20


دژی دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبووڵ، خوێندکارانی زانکۆی ئیستەنبووڵ هاتنە سەر شەقام و دروشمی دژ بە گرتنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەڵێنەوە و سەرۆک کۆماری تورکیایش، دوای زیاتر لە 24 کاتژمێر لە دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو بێ دەنگە.

رۆژی 19ى ئازار، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبووڵ بە تۆمەتی سەركردایەتی كردنی رێكخراوێكی تاوانكاری و بەرتیل وەرگرتن و ساختەكاری و گەندەڵی، دەستگیرکرا.

بە درێژایی شەوی رابڕدوو، هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکانی ئەستەنبووڵ و ئەنقەرە و ئزمیر و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دووپاتکردەوە و دروشمی جیاوازیان دژ بە دەستگیرکردنی وتەوە.

لە ئێستادا و لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، خوێندکارانی زانکۆی ئەستەنبووڵ گردبونەوەیەکی بەرفراوانیان رێکخستووە و دورشم بۆ پشتیوانی ئیمامئۆغڵو دەڵێنەوە.

ئیمام ئۆغڵو بە گەورەترین ڕکابەری سیاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای ناسراوە، هەرچەنە ئەرۆغان تۆمەتباردەکرێت بەوەی، لەپشت دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی ئەستەنبووڵەوەیە، بەڵام ئەردۆغان تائێستا بێدەنگە و هیچ قسەیەکی لەسەر ئەو پرسە نەکردووە.

دوای دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی جەهەپە هەڵوێستی پارتەكەی لەسەر دەستگیركردنی راگەیاند و وتی: دەسەڵاتێك هەیە بۆ ڕێگریكردن لە وڵات لە دیاریكردنی سەرۆكی داهاتوو، ئێمە رووبەڕووی هەوڵی كودەتا دەبینەوە لە دژی سەرۆكی داهاتوومان.

دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبووڵ تورکیای بردووەتە قۆناغێکی نوێوە و لە دەستپێکی رووداوەکەوە کاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای لیرەی تورکی هەبووە و لە ئەگەری بەردەوامی ناڕەزایەتییان، رووداو گەلی نوێ بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بێ دەنگی تەواو، هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی خانەکانی مێشک

Mic
2025-09-16

بە پێی توێژینەوەیەک کە کۆمەلێک زانای ئەلمانی و ئەمرێکی ئەنجامیان داوەو لە گۆڤاری بەناوبانگی Brain Structure and Function بڵاوکراوەتەوە، زاناکان ئاماژەیان بەوە داوە بێ دەنگی یەکێک لەو هۆکارانەی دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی مێشک.

لە توێژینەوەکەدا، توێژەران کۆمەلێک مشکیان هێنا، و کۆمەلێک دەنگی جیاوازیان لەسەریان تاقیکردەوە هەر لە ژاوەژاو و مۆسیقا و بیدەنگی تەواو، بۆ ئەوەی بزانن کارێگەرییان چۆنە، ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست کە تەنها بێدەنگی تەواو بووەتە هۆی گەشەکردنی بەرچاوی دەمارە نوێیەکانی ناو مێشک کە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە بیرەوەری و فێربوون و هەست و سۆزدا.

هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە تەنانەت مۆسیقای کلاسیکیش کە بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەستە بە باشتربوونی کارکردی مەعریفیەوە، وەک بێدەنگی کاریگەر نەبوو. توێژەران تێبینیان کردووە کە خانە تازە بەرهەم هێنراوەکان لە بێدەنگیدا نەک هەر ژمارەیان زیاترە، بەڵکو چانسی مانەوە و گەشەکردنیان بۆ دەمارەخانە چالاکەکان باشترە. 

ئەم دۆزینەوە ئەوەمان بۆ پێشنیار دەکات ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ڕۆژانە تەنها دوو کاتژمێر بێدەنگی بە خۆمان بدەین، لەناو پەلەقاژەی ژاوەژاوی دیجیتاڵی و میدیا و فشاری ڕۆژانە و کارکردندا؛ نەک وەک تەنیایی، بەڵکو وەک دەرمانێکی ڕاستەقینە بۆ گەشەکردن و بنیاتنانەوەی دەروون.