ئێران سەرقاڵی تاوتوێکردنی نامەکەی ترامپە و دەیەوێت بەمزوانە وەڵامی بداتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت،" نامەکەدهرفهتێكی باشه، بهڵام له بری ئهوهی دهرفهت بێت "له ههڕهشه نزیكتره".
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای فهرمی وڵاتهكهی راگەیاندووە، بانگهشهی ئهوه دهكرێت نامهكهی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا كه بۆ عهلی خامنهیی، ڕێبهری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووه، دهرفهتێكی باشه، بهڵام له بری ئهوهی دهرفهت بێت "له ههڕهشه نزیكتره".
باسی لەوەشكرد، سهرقاڵی لێكۆڵینهوه و لێوردبوونهوهی نامهكهن و بهم زووانه به فهرمی وهڵامی دهدهنهوه.
بەپێی کەناڵی فۆکس نیوز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ترامپ نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی ناردووە"
دۆناڵد ترەمپ لە نامەکەیدا داوای کلە ئێران کردووە، دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت و نایانەوێت ئازاری ئێران بدەن.
رۆژی 7ـی ئازاری 2025، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ناردووە و تێیدا داوای کردووە دانوستاندن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بکەن.
دوای قسەکانی ترەمپ، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی وڵاتەکەی وتی، بەو مەرجانەی دانراون کەس ئامادە نابێت دانوستاندن بکات. خامنەیی دەڵێت، جگە لە پرسی ئەتۆمی، لەبارەی توانای سەربازی، مووشەکی، سیاسەتی دەرەوە و ناوچەیی ئێرانیش مەرجیان بۆ دانراوە.
پێشتر و لە 2ـی ئازاری 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، باشترین رێگە بۆ تاران ئەوەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بکات.
ترامپ کە لە ماوەی ئیدارەی پێشوویدا سیاسەتی "زۆرترین گوشار"ی لە دژی ئێران جێبەجێکرد، مانگی ڕابردوو یاداشتێکی سەرۆکایەتیی بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو سیاسەتە واژۆکرد، بەڵام ڕایگەیاند هیوادارە پێویست بە جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە نەکات و ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ تاران بکرێت، بەڵام ئێران دانوستانەکانی لەگەڵ ترامپ ڕەتکردەوە، خامنەیی رایگەیاند، "دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا "زیرەکانه و ژیرانە و شەرەفمەندانە" نییە.
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە کاتێکدایە، پەرلەمانی وڵاتەکە بڕیاریداوە بەشێك لە كارەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە وڵاتەكەی سنوردار بكات.
فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا نیگەرانی خۆیان نیشانداوە لە هەڕەشەكانی ئێران بە كشانەوە لە پەیماننامەی سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمیی.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.