-18

چۆن منداڵەکەت وا پەروەردە دەکەیت کە متمانەی بەخۆی هەبێت؟

چۆڤان نەوزاد حەسەن
2025-03-22

ماڵپەڕی " الجزیرة " لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند ئامۆژگارییەک کردووە لە پەروەردەکردنی منداڵەکەت بۆ ئەوەی متمانەی بەخۆی هەبێت، ئەوانیش:

١. كاتێک منداڵانی دیكە دەبینێت، رێگەی بدە ئەو دەستپێشخەری لەوە بکات کە بابەتیان لەگەڵ بكاتەوە و یارییان لەگەڵ بكات
٢. كاتێک رووبەڕووی دۆخێكی پێكەنیناوی دەبێتەوە، بهێڵە پێبکەنێت و نەترسێت لە شاردنەوەی پێكەنینەکەی.
٣.فێری بکە جەستەی رێک بکاتەوە و خۆی بچووک نەکاتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکە كە منداڵەكەت متمانەی بەخۆیەتی.
٤. فێری بکە ئەگەر ون بوو نەترسێت: دڵنیای بکەرەوە کە بەدوایدا دەگەڕێیت و تەنها دەبێت لە شوێنی خۆی بوەستێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.