ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە بۆ دەرکردنی ژمارەیەکی ڕۆژانەی کە لە چوار لاپەڕە پێکهاتوە و بەتەواوی لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد دەستیپێکردوە، لەگەڵ ژمارەی تەقلیدی کە لە 10 لاپەڕە پێکهاتوە و بە نرخی 1.8 یۆرۆ دەفرۆشرێت.
سیستەمی زیرەکی ئهركی نوسینی وتار، دانانی ناونیشان، پوختەكردن و گرنگترین كورتەی وەرگیراوی بابەتەکانی پێسپێردراوە بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆڤ لەو رۆژنامە ئەزمونییە، کە لەژێر ناوی "Il Folio AI"دا بڵاودەکرێتەوە.
تیمی سەرنوسەری ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە بیرۆکەکەیان ڕونکردەوە و دهڵێن، "ئێمەی ڕۆژنامەنوسان تەنها پرسیار لە سیستەمی زیرەکی دەستکرد دەکەین، دواتر هەمو وەڵامەکان دەخوێنینەوە"، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجیان گواستنەوەی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکردە لە چوارچێوەی تیۆریەوە بۆ لایەنی کارپێکراو لە جیهانی ڕۆژنامەگەریدا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.