کۆمپانیای مێرسیدێس بێنز لەدرێژەی پلانەکانی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کۆمپانیاکە لە ماوەی درێژخایەن داوا لەو کارمەندانە دەکات کە بەشێوەی خۆبەخشانە دەستلەکار دەکێشنەوە تاوەکو 500 هەزار یۆرۆ (802 ملیۆن و 604 هەزار دیناری عێراقی) وەک قەرەبوو دەدات بەو کارمەندانە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای مێرسیدێس بێنز، بڕیارە کۆمپانیاکە تاوەکو ساڵی 2027 بڕی 5 ملیار یۆرۆ لە خەرجییەکانی کەم بکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی هاندێلسبالت، ئەگەر سەرپەرشتیاری بەشێک تەمەنی لە سەرووی 55 ساڵ بێت و ئەزموونی کاری 30 ساڵی هەبێت، وە مووچەی مانگانەی 9 هەزار یۆرۆ بێت ئەوا کۆمپانیاکە بڕی 500 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو دەدات بەو کەسە.
هەروەها، ئەگەر بەڕێوەبەرێکی تەمەن 45 ساڵ کە ئەزموونی کاری 20 ساڵ و مووچەی مانگانەی 7500 یۆرۆی هەبێت، پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە زیاتر لە 300 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو بدات بەو کارمەندانە ئەگەر بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەستلەکار بکێشنەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.