لە ماڵپەڕی "TASS" بڵاوکراوەتەوە، شارەزای بواری تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر ئیگۆر کالیڤ جەختی لەوە کردەوە کە "بنەما سەرەکییەکانی گەڕان بەدوای یاساکان لە کۆمەڵە داتاکان سەرەتا دەبێت لەلایەن زاناکانەوە دابڕێژرێن، دواتر دەبێت زیرەکی دەستکرد لەسەریان ڕابهێنرێت".
باسیشی لەوە کرد زیرەکی دەستکرد هێشتا توانای ئەوەی نییە بە تەواوی جێگەی توێژەرانی زانستی بگرێتەوە، بەدووری نازانرێت لە داهاتوودا بتوانێت تیۆری نوێ پێشنیار بکات یان یاسای زانستی نوێ دابڕێژێت."AI ئامرازێکی زۆر بەهێزە بۆ توێژینەوەی زانستی مۆدێرن، بەتایبەتی لە توێژینەوەکانی پەیوەست بە شیکردنەوەی بڕێکی زۆر لە داتا ئەزموونییەکان کە دەتوانێت یارمەتی زاناکان بدات بە خێرایی و کارایی بڕێکی زۆر لە داتاکان شیبکاتەوە کە مرۆڤ ناتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات،
بەڵام کۆی گشتی بابەتەکە ئەوەیە کە AIتەنها وەک یارمەتیدەرێک وایە و ناتوانێت جێگەی زاناکان بگرێتەوە" کالیێڤ ئاماژەی بەوە کرد بنەما سەرەکییەکانی گەڕان دەبێت لەلایەن زاناکانەوە دابڕێژرێن، پاشان AI لەسەریان ڕاهێنانیان پێبکرێت
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.