هەواڵ

تەیف سامی: بەمشێوەیە پارەی مووچەی مانگی چوارم دابینکردووە

Mic
2025-05-04


ئەمڕۆ، وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد، مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا دەسەڵاتی پێ بەخشیوە بۆئەوەی دەستکاری بڕێک پارە بکات لە بانکی مەرکەزی، بۆئەوەی پارەی مووچەی مانگەکانی نیسان و مانگەکانی دیکە دەستەبەربکات.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی عێراق، دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 15ی خۆیدا لە 15ی نیسانی رابردوو، دەسەڵاتی پێبەخشیوە بۆ راکێشان و بەگەڕخستنەوەی ئەو بڕە پارە دانراوانەی باج کە تەمەنیان کەمترە لە پێنج ساڵ لە بانکی ناوەندی عێراق.

وەزیری دارایی عێراق وتی: توانراوە بڕی زیاتر لە 3 ترلیۆن و 45 ملیار دینار رابکێشرێت بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی مانگی نیسان و مانگەکانی دیکە.

ئاماژە بەوەدەکات، ئەو بڕە پارەیە لە داهاتی باج بووە کە لە وەزارەتەکان کۆکراوەتەوە و هێشتا کاروباری پاکتاوەکەی تەواونەکراوە.

تەیف سامی ئەوەشی ئاشکراکرد، "زۆربەی باجدەران لە عێراق ڕاپۆرت نادەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی باجەکانیان، بە ئامانجی خۆدزینەوە لە باجی سەپێنراو"، هەر بۆیە بەپێی یاسا لەمەودوا دەسەڵاتەکانی خۆیان کارا دەکەن بۆ سزادانی سەرپێچیکاران.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.