رۆژی 5ی ئایاری 2025،
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دووبارە دورگەی ئەلیکتراز لە نۆکەندی
سان فرانسیسکۆی ئەمریکا، دەکاتەوە بە زیندان، ئەگەرچی 62
ساڵە ئەمریکا بڕیاریدابوو تەنها وەکو شوێنێکی گەشتیاریی بەکاربهێنرێت.
دورگەی ئەلکتراز، دوو
کیلۆمەتر لە کەناراوی سان فرانسیکۆ دوورە، لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، پاش
دۆزینەوەی خاکی ئەمریکا، ئەم دوورگەیە بە چۆڵکراوی مایەوە هەتا ساڵی 1847 حاکمی
سەربازیی کالیفۆرنیا لە وڵاتی مەکسیکی دەکڕێتەوە و تاوەرێکی چاودێریی دەریاوانیی
لەسەر دروستکرد، دواتر سوپای ئەمریکا وەکو سەربازگە و پەناگەیەک بەکاریدەهێنا، لە
نێوان ساڵانی 1934 بۆ 1963 وەکو تۆکمەترین و مەترسیدارترین زیندانیی بەکاردەهێنرا.
لێکۆڵەران پێیان وایە
جێکەوتی زیندانییەکە هۆکارێکە بۆئەوەی وەکو مەترسیدارترین و ئازاربەخشترین
زیندانیی لێی بڕوانرێت، لەبەرئەوەی هەر زیندانییکراوێک ئەگەر هیچ ئەشکەنجەیەک
نەدرێت لە ئەلیکتراز، ئەوە ئازاربەخشترینە کە بێبەشبیت لە بینینی جوانیی و روناکی
شاری سان فرانسیسکۆ و روانین بەسەر دۆڵی سلیکۆن-دا کە دەوڵەمەندترین کۆمپانیاکانی
جیهان بارەگای سەرەکییان لەوێیە، وەکو (فەیسبوک، گوگڵ، ویکیپیدیا، مایکرۆسۆفت،
ئەپڵ، ئیبەی، ئەمەزۆن... هتد).
پێشتر حكومەتی ئەمریکا
ئەم زیندانییە فیدراڵییە مەترسیدارە ناوبانگخراپەی داخست، بە پاساوی گرانیی
خەرجییەکان و سەختی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، بەڵام
ئیدارەی ترەمپ پرۆژەیەکی هەیە بۆ دووبارە گێڕانەوەی ئەم دوورگەیە بۆ ژێر دەسەڵاتی
وەزارەتی داد و زیندانییکردنی کەسانی مەترسیدار لەو دورگەیە.
زیندانەکە لە 378 هۆڵ و
ژووری زیندانی پێکهاتووە، کە 42 دانەی بۆ زیندانی تاکەکەسییە، هێندە تۆکمە و
بەهێزدروستکراوە، بابەتی هەڵاتنی تاوانباران لەو دورگەیە زۆر دەگمەن بووە، بەپێی
راپۆرتە فیدراڵییەکانی ئەمریکا، لە مێژووی زیندانەکەدا تەنها 36 زیندانیی هەوڵی
هەڵاتنیانداوە و زۆرینەیان دەستبەجێ دەستگیرکراونەتەوە.
لە ساڵی 1972 لەسەر
بودجەی کۆنگرێس، پرد و ناوچەی گەشتیاری گۆڵدن گەیت لە بەرامبەر زیندانیی ئەلیکتراز
دروستکرا، دواتر لە ساڵی 1973 زیندانییە داخراوەکە بەڕوی گەشتیاراندا کرایەوە و
بووە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە دڵڕفێنەکان و ساڵانە دوو ملیۆن گەشتیار لە هەموو
جیهانەوە سەردانی دەکەن.
ترەمپ
لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نوسیویەتی: "ئەو
بەندینخانەیەی دەکەوێتە سەر دورگەیەکی بچوک لە کەناراوەکانی سانفرانسیکۆ،
تایبەتدەکرێت بە تاوانبارە زۆر توندوتیژ و مەترسیدارەکان لە ئەمریکا، هەر بۆیە کار
بۆ فراوانکردنی زیندانییەکە دەکرێت".
چیرۆکەکانی ئەم زیندانییە
مەترسیدارە، لەلایەن هۆڵیودەوە چەندین فیلمی لەسەر بەرهەمهێنراوە، بەتایبەتی فیلمی
(بەردەکە - The Rock - 1996)
لە نواندنی شۆن کۆنری و کیکۆلاس کەیدج، (پیاوی باڵندەکانی ئەلکتراز - Birdman of Alcatraz - 1962)
و (زنجیرەی تەلەفیزیۆنی ئەلکتراز – 2011 کە باسی هەڵاتنی دەگمەنی زیندانییەکان
دەکات).
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى
كوردستان جەختدەکاتەوە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای"
یه‌ك هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و
پێشمه‌رگه" و دەڵێت: لەسەر بنەمای 50 بە 50 حکومەت پێکنایەت.
ئەمڕۆ لە هەولێر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی
دیموکراتی کردستان لە کۆنگرەی یەکگرتنی هەردوو رێکخراوی قوتابییان و لاوانی پارتی وتارێکی
گشتگیری پێشکەش کرد و لە بەشیک لە قسەکانیدا باسی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەتی هەرێم کرد.
مه‌سعود بارزانى وتی: ئێستاش دواى هه‌ڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان زه‌مینه ره‌خساوه بۆ گفتوگۆ‌و به‌هه‌موولایه‌نه‌كانیشمان وتووه
ئه‌وانه‌ى كورسیان به‌ده‌ستهێناوه، فه‌رمون وه‌رن با پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنین،
نه‌هاتن، به‌شێكیان بڕیارى بون به‌ئۆپۆزسیۆنیان داوه ئێمه‌ش ڕێز له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان
ده‌گرین.
بارزانی ئاماژەی بەکرد، ئێستا گفتوگۆ له‌نێوان
پارتى و یه‌كێتیه، ئه‌گه‌رچى تائێستا قۆناغێكى زۆریان بڕیوه، به‌ڵام هێشتا
ماوه.
سەرۆکی پارتی وتی: دوباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه
په‌یامى پێش هه‌ڵبژاردنیشمه، یه‌ك هه‌رێم و حكومه‌ت و
پهرلهمانو پێشمه‌رگه، ئێمه پێمانخۆشه له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش حكومه‌ت پێكبهێنین،
به‌ڵام حكومه‌تێك ئه‌و مه‌بده‌ئانه‌ى تێدا نه‌بێت، پێكنه‌یه‌ت باشتره.
لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند، هه‌موو هه‌وڵێك
ده‌ده‌ین هه‌رچى زوتر حكومه‌ت پێكبێت داوا لهپارتى و یه‌كێتیى ده‌كه‌م
په‌له بكه‌ن له‌پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام لەسەر ئەو بنەمایە، ئەگەر لەسەر ئەو بنەمایە پێکنەیەت ئێمە بەردەوم دەبین لە ئیشی خۆمان، بەڵام
حکومەتێک پێکنایەت له‌سه‌ر بنه‌ماى 50 به 50.
ئەمە دووەم جارە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان کە بارزانی داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات، پەلەبکەن لە پێهێنانی حکومەتی
هەرێ، رۆژی نۆی نیسان لە میانی بەشداریکردنی لە 17یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب
لە هەولێر، جەختی لە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی
کوردستان کردەوە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە.
رۆژی 20ـى تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا،
پارتی 38 کورسی و یەکێتی 23 کورسی بەدەستهێنا، دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی
هەڵبژاردن هێشتا یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی 10ـى حکومەتی هەرێم رێکنەکەوتوون.