40رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداردا تێپەڕدەبێت، دابەشکردنی
مووچەی مانگی نیسان دواکەوتووە، هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم پێشتر رایانگەیاندبوو مووچەی
مانگی چوار زوو دەنێردرێت، بەڵام تائێستا نازانرێت بەغدا کەی مووچە دەنێرێت.
رۆژی 22ـى نیسان، وەزارەتی
دارایی و ئابوری هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستانی رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
لەگەڵ ناردنی لیستی
مووچەدا، وەزارەتی دارایی تیمێکی تەکنیکی رەوانەی بەغداکرد، بۆئەوەی هەر تێبینییەک
لەسەر لیستەکە هەبێت بە زووی وەڵامبدرێتەوە.
لە کۆتایی مانگی رابردووەوە،
وەزارەتی دارایی عێراق پێداچونەوەی بە لیستی مووچەی هەرێمدا تەواو کردووە و هیچ
تێبینییەکی نەبووە، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ بیانویەک بخەنەڕوو، ناردنی مووچەی مانگی
پێنجی هەرێم نەناردووە.
بەرپرسانی حکومەتی هەرێم
جەختدەکەنەوە، کە هەموو داواکارییەکانی
عێراقیان وەک خۆی جێبەجێکردووە و بەتایبەت لە پرسی مووچەدا هیچ کێشە و گرفتێک نییە.
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی
عێراق باس لە کێشەی نەبونی نەختینەیی دەکەن، بەڵام لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق
بەشی دوو مانگ موچەی هەرێمی کوردستانی پارەی کاشی تێدایەو ناردنی موچە تەنها فەرمانێکی
دەوێت، نەوەکو ناردنی پارەی نەختینە لەبەغداوە بۆ هەولێر.
نوسراوی کۆتایی پێویستی بەواژۆی
وەزیری دارایی عێراق نییە، بەڵکو تەنها فەرمانێکی ئەو بەسە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەری
گشتیی فەرمانگەی ژمێرکاری نوسراوی فەرمی ئاراستەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی بکات
بۆ خستنەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان.
بەپێی بەدواداچوونەکان،
تائێستا هیچ بیانویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییە و
بەرپرسانی هەرێمیش چاوەڕێ ناردنی مووچەن لەلایەن بەغداوە.
نووسینگەی تایبەتی جۆو بایدن ڕایگەیاندووە لە هەفتەی پێشوودا کۆمەڵێک پشکنینی بۆ ئەنجام دراوە کە تێیدا دەرکەوتوو لە ئێستادا جۆو بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لە قۆناغێکی مەترسیداردایە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە گڕییەک لە پرۆستاتی جۆو بایدندا هەیە لە دوای وەرگرتنی نموونە (زەرع) بۆ ئەنجامدانی پشکنینی شانەزانی و ئەنجامدانی پشکنینی ئێم ئار ئای دەرکەوتوو کە باوترین جۆری شێرپەنجەی هەیە و شێرپەنجەکەش بڵاو بووەتەوە لە جەستەیدا و ئێسکەکانی گرتووەتەوە کە ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە لە قۆناغی چوارەمی و کوشندەی شێرپەنجەکەیدایە.
لە ئێستادا خێزانی بایدنی و تیمی پزیشکی جۆو بایدن بەدوای باشترین چارەسەرەکاندا دەگەڕێن و بە گوتەی پزیشکەکان، لەگەڵ ئەوەی جۆری شێرپەنجەکە کوشندەیە، بەڵام لە ئێستادا ئەم جۆرە شێرپەنجەیە هەستیارە بە هۆرمۆن، واتە ئەگەری هەیە چارەسەرەکان بەسوود بن لە ڕێگریکردن لە گەشەکردنی زیاتری شێرپەنجەکەدا.
لە هەمان کاتدا لە ئێستادا باسیش لەوە دەکرێت کە بۆچی لە دوایین پشکنینەکانی جۆو بایدن لە 2024دا، تیمە پزیشکەکەی ئاماژەیان بەوە دا بوو کە لەڕووی تەندروستییەوە کەسێکی شیاوە بۆ ئەو پۆستە و هیچ گرفتێکی تەندروستی نییە، ئەمەش دەکرێت هۆکارێک بووبێت کە لەو کاتەدا شێرپەنجەکەی ڕانەگەینن بۆ ئەوەی بتوانیت بۆ خۆلێکی تری سەرۆکایەتی ئەمریکا بەشداری بکات.
پسپۆڕانی شێرپەنجەی پرۆستات ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم جۆرەی شێرپەنجەکەی جۆو بایدن مەترسیدارە، ناتوانرێت چارەسەر بکرێت بەڵکوو تەنها دەکرێت ڕێگری بکرێت لە خراپتربوونی.
لە هەمان کاتیشدا دکتۆر جود موول، پسپۆڕی شێرپەنجەی پرۆستات لە زانکۆی دیوک، ئاماژە بەوە دەکات ئەو پیاوانەی کە ئەم جۆرەی شێرپەنجە تووش دەبن لە ئەگەری ئەوەی جەستەیان وەڵام دانەوەی باشی هەبێت بۆ چارەسەرەکان ئەوا دەتوانن پێنج بۆ دە ساڵ ژیان بکەن.
ئەم جۆرە شێرپەنجە یەکێکە لەو جۆرە باوانەی شێرپەنجە کە تووشی پیاوان دەبێت و تەنها لە ساڵی 2020 دا زیاتر لە 397,430 کەس لە جیهاندا بەهۆی ئەم شێرپەنجەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەم جۆرە شێرپەنجەیە لە دوای تەمەنی 50 ساڵی مەترسی تووشبوونی لە پیاواندا زیاتر دەبێت و پێویست دەکات پشکنینی زیاتر ئەنجام بدەن بۆ دڵنیایی تەندروستی خۆیان.