هەواڵ

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە گەرمیان کەوتەخوارەوە

Mic
2025-07-03

بەپێی زانیارییەکانی مایک نیوز، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە دوو بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو لە نزیک گوندی گەرمک و سەیدە سەر بە ناحیەی کۆکس لە ئیدارەی گەرمیان کوتووەتە خوارەوە و هێشتا نەزنراوە درۆنەکە بەرەوکوێ ئاڕاستەکراوە پێشتر.

عەقید سەلام عبدالخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیارییەکانی بۆ مایک نیوز پشتڕاستکردەوە و وتی: کاتژمێر 1:20 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 3/7/2025 لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

سەرچاوەیەک لە شوێنی رووداوەکە بە مایک نیوزی راگەیاند، رەنگە بەهۆی بەرزیی پلەی گەرمیی ناوچەکەوە فڕۆکەکە توشی کێشەی تەکنیکی بوبێت، یان وزەی کارپێکردنی لەدەستدابێت، هەر بۆیە نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکەی خۆی و لەو ناوچەیە کەوتووەتە خوارەوە.

رۆژی 1ی تەموز، بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کەرکوک و پاڵاوگەی بێجی، لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی دیکەی هەبێت.

پاشان لە شەوی 2ی تەموز بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر هێزەکانی 70 لە شاری سلێمانی و ناوچەی تاسڵوجە، پاشان بە درۆن کەمپی ئاوارەکان لە دهۆک کرایە ئامانج.

هێشتا ئەنجامدەری هێرشەکان ئاشکرانەبووە و هێزە ئەمنییەکان هیچ ئەنجامێکی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان ئاشکرا نەکردووە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر مووچەی هەرێم کۆدەبێتەوە

Mic
2025-07-17

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی پرسی نەوت و پارەدارکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان؛ کۆببێتەوە.

کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کۆبونەوەیەکی نائاساییە و تایبەتە پرسی هەناردەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و تێیدا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەدرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتەدا کە لەبارەی چارەسەری مووچە لە نێوان هەردو حکومەت هاتوەتە ئاراوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنەکەوە بە دیجیتاڵ میدیای Micـی راگەیاند، بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە سەرەتاییە، حکومەتی عێراق مووچەی ئەم چەند مانگە دەنێرێت و هیچ موچەیەکیش نا فەوتێت.

هەورامانی وتیشی: لێکتێگەیشتنەکە سەرەتاییە دوای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە ڕێیکەوتنی فراوانتر لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردتان دەکرێت..

بەپێی زانیارییەکانی MIC لێکتێگەیشتنەکە بەم شێوەیەیە، هەولێر پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ هەموو مانگێک، حکومەتی عێراق-یش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق-ن، بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئاب، حوزەیران و تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.