دادگای فیدراڵی سێ سکاڵای دژ بە بەرپرسانی هەرێمی
کوردستان تاوتوێ دەکات، دوانیان لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و
یەکێکیشیان لەسەر پڕۆژەی ڕوناکییە.
دوان لە سکاڵاکان لەلایەن ڕائید حەمدان مالیکی،
ئەندامی لیژنەی یاسایی و باسم نەغیمش غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە
پەرلەمانی عێراق لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی
حکومەتی هەرێم و کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان تۆمارکراون.
لە دو سکاڵاکەدا داوا کراوە گرێبەستەکانی نەوتی
هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکییەکانی وێسترۆن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی بە
نادەستوری و نادروست دابنرێت و بەتاڵبکرێنەوە، بەبێ ڕەزامەندی بەغدا هەرێمی
کوردستان نەتوانێت گرێبەستی نەوت بکات.
لە یەکێک لە سکاڵاکان، داواکراوە فەرمان سالاری بۆ
ڕاگرتنی دەستبەجێی گرێبەستەکان دەربکرێت تا سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە.
سکاڵای سێیەم لەلایەن سروە عەبدولواحید سەرۆکی
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان تۆمارکراوە.
سکاڵاکەی سروە عەبدولواحید لەسەر پڕۆژەی ڕوناکی
تۆمارکراوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 280 ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت کە تایبەتە بە
پڕۆژەی ڕوناکی.
بەگوێرەی سکاڵاکە، بڕیارەکە کە تێیدا ساڵانە بڕی
265 ملیار دینار بۆ پشتیوانیکردنی هاوبەشانی کارەبا تەرخانکراوە، پێویستە
هەڵبوەشێنرێتەوە.
دادگای فیدراڵی ئەو
دوو سکاڵایەی دژ بە گرێبەستە نەوتی و غازییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بوو ڕەتکردەوە
و سکاڵای تایبەت بە پڕۆژەی ڕوناکی-شی بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
دادوەرێکی
دادگای فیدراڵی بە دیجیتاڵ میدیای MIC ڕاگەیاند:
لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی کە تایبەت بوو بە سێ سکاڵا دژی هەرێمی
کوردستان، بەهۆی ئامادەنەبوونی داواکاران دادگا دوو سکاڵای تایبەت بە نادەستوریی بوونی گرێبەسەتە نەوتی و غازییەکانی
هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە و سکاڵای تایبەت بە پڕۆژەی ڕوناکی( کارەبای 24 ) کاتژمێریشی بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
ئەو دوو سکاڵایەی
ڕەتکراونەتەوە لەلایەن ڕائید حەمدان مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی و باسم نەغیمش
غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لەسەر گرێبەستە
نەوتییەکانی هەرێم دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەمال
محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان تۆمارکرابوون.
لە
دو سکاڵاکەدا داوا کراوە گرێبەستەکانی نەوت و غازی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای
ئەمریکییەکانی وێسترۆن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی بە نادەستوری و نادروست
دابنرێت و بەتاڵبکرێنەوە، ڕێگەش نەدرێت بەبێ ڕەزامەندی بەغدا هەرێمی کوردستان گرێبەستی
نەوت و غاز بکات.
لە
یەکێک لە سکاڵاکان، داواکراوە فەرمان سالاری بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی گرێبەستەکان
دەربکرێت تا سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە.
سکاڵای سێیەم لەلایەن سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی
نوێ لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
سکاڵاکەی سروە عەبدولواحید لەسەر پڕۆژەی ڕوناکی تۆمارکراوە،
داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 280 ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت کە تایبەتە بە
پڕۆژەی ڕوناکی.
بەگوێرەی سکاڵاکە، بڕیارەکە کە تێیدا ساڵانە بڕی 265 ملیار
دینار بۆ پشتیوانیکردنی هاوبەشانی کارەبا تەرخانکراوە، پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە.