درۆنەکان خەریکە کێشە بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و ناردنی مووچە دروست دەکەن، مەسرور بارزانی دەڵێت، هیوادارم ئەمەش نەبێتە بیانوویەكی تر بۆ نەناردنی مووچە.
هێرشی درۆنیی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کە بوونەتە هۆی راگراتنی بەرهەمهێنانی نەوت، خەریکە کێشە بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغداش دروست دەکەن.
بەپێی دەقی رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، تا وەزارەتی نەوت و کۆمپانیا سۆمۆ وەرگرتنی نەوت لە بەندەری جەیهان پشتراست نەکەنەوە، وەزارەتی دارایی پارە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت.
بەپێی رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، 230 هەزاری بداتە بەغدا و 50 هەزاریشی لە ناوخۆدا بەکاربهینێتەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نایشارێتەوە ئەو خاڵە لەسەر پێشنیازی حکومەتی عێراق دوای رێککەوتنەکان بە رەزامەندی هەرێمی کوردستان زیادکراوە.
هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنی کرد کە کێڵە نەوتییەکانی رووبەڕووی هێرشی درۆنی ببوونەوە و تا ئێستاش بەردەوامن.
هێرشە درۆنییەکان بوونەتە هۆکاری راگرتنی نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوت، وەک مەسرور بارزانی باسی کرد، بەغدا شاندێکی ناردووە بۆ کێڵگەکان و راپۆرتی خۆیان بەرز کردووتەوە.
ئێستا گومان دەکرێت هێرشە درۆنییەکان و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کێشە بۆ ناردنی مووچە دروست بکات، مەسرور بارزانی لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ نەناردنی مووچە بەهۆی ئەو هێرشانەوە وتی،" هیوادارم ئەمەش نەبێتە بیانوویەكی تر بۆ نەناردنی مووچە".
بەپێی بەدواداچونێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی؛ بەهۆی ئەو هێرشە درۆنییانەی کراونەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەناردەکردنەوەی نەوت بەمزووانە هەناردە ناکرێتەوە.
رۆژی 17ـی تەمموزی 2025، حکومەتی عێراق رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی داهات و نەوت پەسەندکرد، هەر ئەوکات دیجیتاڵ میدیای MIC لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی نەوت راگیراوە و تا هەرێمی کوردستانیش نەوت رادەست نەکات مووچە نایەت، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەوە ببێتە کێشە بۆ ناردنی مووچە لە کاتێکی نزیکدا.
دادگای فیدراڵی ئەو
دوو سکاڵایەی دژ بە گرێبەستە نەوتی و غازییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بوو ڕەتکردەوە
و سکاڵای تایبەت بە پڕۆژەی ڕوناکی-شی بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
دادوەرێکی
دادگای فیدراڵی بە دیجیتاڵ میدیای MIC ڕاگەیاند:
لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی کە تایبەت بوو بە سێ سکاڵا دژی هەرێمی
کوردستان، بەهۆی ئامادەنەبوونی داواکاران دادگا دوو سکاڵای تایبەت بە نادەستوریی بوونی گرێبەسەتە نەوتی و غازییەکانی
هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە و سکاڵای تایبەت بە پڕۆژەی ڕوناکی( کارەبای 24 ) کاتژمێریشی بۆ 28ـی تەمموز دواخست.
ئەو دوو سکاڵایەی
ڕەتکراونەتەوە لەلایەن ڕائید حەمدان مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی و باسم نەغیمش
غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لەسەر گرێبەستە
نەوتییەکانی هەرێم دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەمال
محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان تۆمارکرابوون.
لە
دو سکاڵاکەدا داوا کراوە گرێبەستەکانی نەوت و غازی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای
ئەمریکییەکانی وێسترۆن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی بە نادەستوری و نادروست
دابنرێت و بەتاڵبکرێنەوە، ڕێگەش نەدرێت بەبێ ڕەزامەندی بەغدا هەرێمی کوردستان گرێبەستی
نەوت و غاز بکات.
لە
یەکێک لە سکاڵاکان، داواکراوە فەرمان سالاری بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی گرێبەستەکان
دەربکرێت تا سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە.
سکاڵای سێیەم لەلایەن سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی
نوێ لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
سکاڵاکەی سروە عەبدولواحید لەسەر پڕۆژەی ڕوناکی تۆمارکراوە،
داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 280 ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت کە تایبەتە بە
پڕۆژەی ڕوناکی.
بەگوێرەی سکاڵاکە، بڕیارەکە کە تێیدا ساڵانە بڕی 265 ملیار
دینار بۆ پشتیوانیکردنی هاوبەشانی کارەبا تەرخانکراوە، پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە.