ئێران ئەمجارە کورسی سەرۆکایەتی
ڕادەستی ئیبراهیم رەئیسی دەکات، ئەو پیاوە ئاینییەی لە شاری مەشهەدەوە هاتووە و وەک
دادوەرێك تێکەڵ بە کاری سیاسی بووە، لەو پێناوەشدا پشتگیری تەواوی لیدەکرێت لەلایەن
ڕابەر و سەرکردەکانی وڵاتەوە، ئەم ڕێچکەیەی رەئیسی گرتوویەتییەبەر کەوتووەتەبەر لێشاوی
تووڕەبوونی واشنتۆن وچەندین سزای بەسەردا سەپاندووە.
کەواتە ئیبراهیم رەئیسی
کێیە؟ پۆست و پلەکانی لە کاروباری ئێراندا چی بوون؟ چی وایکرد ئەمریکا سزای بەسەردا
بسەپینێت و پۆستە نوێیەکەی ئامادەکارییە بۆ چ پۆستێکی باڵای تر؟
رەئیسی لەدایکبووی ساڵی
1960ی شاری مەشهەدە، بڕوانامەی دکتۆرای لە فیقهی ئیسلامی و یاسادا بەدەست هێناوە،
بەمەش لە کاروبارەکانی دادگادا ڕۆچووە.
چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .
جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.
وەفدەکەیا به سهرۆكایهتیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پهرهپێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چهمچهماڵ بۆ دهۆک و ههناردهكردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە بهغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.