بورجی ڕۆژانە ١٨/٧
کاوڕ
ئەکرێت
ڕووبەڕوی هەندێک قورسی و کێشە ببیتەوە
لەگەڵ هەستەکانت، هەست و بیرکردنەوەکانت دەرببڕە و دوای دڵت بکەوە.
گا
لەوانێیە پێویست
بکات هەندێک گۆڕانکاری لەگەڵ دڵدارەکەت بکەیت، سەرنجت لەسەر ژیانی سۆزداریت بێت
ئارامگرانە گفتوگۆی لەسەر بکە.
دووانە
سەرنجت لەسەر
تەندرووستی و کارەکەت بێت، تواناکانت دەربخەو هەوڵی بەرەو پێش چوونت بدە و ئاسانتر
مامەڵە لەگەڵ هەستەکانت بکە.
قرژاڵ
ئەمڕۆتەرخان بکە
بۆ چێژ وەرگرتن لە ڕۆژەکەت لە جیاتی کار و ماندوێتی، هەستەکانت بە بەرزی و نزمیدا
تێدەپەڕن بۆیە پشوو بدە.
شێر
ئاگات لە
تەندروستی دەروونی هەم خۆت هەم خێزانەکەت بێت، هەروەها ئینێرجییەکی زۆر باشیش لە
کارەکەتدا ڕووت تێدەکات.
گوڵەگەنم
سەرنجت لەسەر باش
بوون و تەندروستی دەروونیت بێت، هەرچەنە ئەکرێت گۆڕانکاری بێتە پێش ئەو پلاننانەی داتناوە.
تەرازوو
هەوڵی باشتر کردنی
پەیوەندییەکەت بدە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چاویشت لەسەر ئەو کارانەت بێت کە دەیکەیت و
تواناکانت بەتەواوەتی دەربخە.
دووپشک
ڕووبەڕووی هەندێک
گفتوگۆی جدی دەبیتەوە هەم لەگەڵ هاوبەشەکەت هەم خێزانەکەتدا، لەگەڵیشیا پێویستە
ئاگات لە جەستە و تەندروسیت بێت.
تیروکەوان
لە ژاوەژاوی
ڕۆژانە دوورکەوەرەوە و هەندێک کات بۆخۆت بەتەنیا بەسەر ببە، پشوودان و باش بوونی
خۆت بخەرە ئەوەڵی لیستەکەت.
گیسک
لەگەڵ هاوڕێکانت
قسە بکە و لەبارەی کێشەکانتەوە بدوێ، ئەکرێت گۆڕانکاری چاوەڕوان نەکراو بێتە پێشت
لە ژیانی سۆزداریتدا.
سەتڵ
لەوانەیە هەندێک
کێشەی خێزانی بێتە پێشت و لە کارەکەت زیاتر هیلاک ببیت، بەڵام بەهۆی کارکردنی
زۆرەوە بەرەپێش چوونی بەرچاو بەدی دەکەیت.
نەهەنگ
هەلی نوێ و کاری
جیاواز تاقی بکەرەوە و لە ڕۆتینی ڕۆژانەت دەربچۆ،لەگەڵیشیا چاوەڕوانی ڕووداوی چاوەڕوان
نەکراویش بە.
چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .
جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.
وەفدەکەیا به سهرۆكایهتیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پهرهپێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چهمچهماڵ بۆ دهۆک و ههناردهكردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە بهغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.