بەهۆی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق - ئێرانەوە، زۆربەی هەرە زۆری سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران، مینرێژکران، کە بە ملیۆنان مین مەزەندە دەکرێت.
جەنگ تەواو بوو، بەڵام مینەکان هێشتا لەناوچە سنورییەکاندا ماونەتەوە، کە بە هەزاران کەس بەهۆیانەوە گیانیانلەدەستدا یان کەمئەندام بوون.
لەم فیچەرەدا قوربانییەکی مین دەبینیت، کە سەرباری کەمئەندامبوونی، بەڵام هێشتا کۆڵنادات و ژیان و کاری رۆژانەی خۆی دەگوزەرێنێت.
چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .
جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.
وەفدەکەیا به سهرۆكایهتیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پهرهپێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چهمچهماڵ بۆ دهۆک و ههناردهكردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە بهغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.