ئایە 10 ساڵ پێش ئێستا لە دووزخورماتوو ڕفێندرا، گومانمان لە سواڵكەر هەیە، ئەمە وتەی باوكی كچێكە كە ئەوكاتی ڕفێندرا تەمەنی تەنها دوو ساڵ و چەند مانگێك بووە.
ڕۆژی جەژن بوو خۆیان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی قوربانی بكەن، بەڵام بێ ئاگا بوون لەوەی منداڵەكەیان دەبێتە قوربانی، باوكی ئایە دەشڵێت دوای سێ جار هاوسەرگیری ئەو منداڵەیان بووە و زۆر دڵیان پێی خۆش بووە.
پاش ماوەیەك لە گەڕان و بەدواداچوون وەك باوكی ئایە دەڵێت ژنێك تەلەفۆنی بۆ كردوون كە بەتەمای منداڵەكەیان نەبن و ڕفاندوویانە بۆ سوریا.
دایكی ئایە ئێستاش پارچەیەك جلوبەرگی جێماوی كچەكەی لەماڵەوە هەڵگرتووە، وەك خۆشی دەڵێتی دەڕۆن بۆ هەر شوێنێك ئاسوودە نین، هەموو ڕۆژێكیان وەك پرسە وایە.
چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .
جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.
وەفدەکەیا به سهرۆكایهتیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پهرهپێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چهمچهماڵ بۆ دهۆک و ههناردهكردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە بهغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.