پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10ی تەمموزی 2021
کاوڕ
ڕوبەڕووی هەندێک کێشەی خێزانی دەبیتەوە و پێویست دەکات هەوڵی ڕێکخستنەوەیان
بدەیت.
گا
گرنگی بە تەندروستی دەروونیت بدە و گەر پێویست بکات خەمەکانت بۆ هاوڕێیەکت
باس بکە.
دوانە
ئاگات لە باری ئابووریت بێت و هەوڵبدە کەمتر پارە سەرف بکەیت هەتا توشی
کێشە نەبیت.
قرژاڵ
گرنگی بە جەستە و لایەنی تەندروستیت بدە وە هەروەها ئاگات لە دەروونت بێت و
هەستەکانیشت مەشارەوە.
شێر
پێویستت بە چەند ڕۆژێک پشوودان و دورکەوتنەوەیە لە فشاری ڕۆژانە.
گوڵەگەنم
سەرنجت لای ئامانجەکانت بێت چونکە کاتێکی باشە بۆ دەرخستنی توانا و بەهرەکانت.
تەرازوو
لەوانەیە هەست بە هەندێک بێزاری بکەیت بەڵام لەگەڵیدا لە کارەکەتدا
بەرەوپێش دەچیت و گۆڕانکاری دەکەیت.
دووپشک
لە ڕۆتینی تەمەڵی ڕۆژانەت وەرە دەرەوە و هەوڵی کار کردن و خۆڕێکخستنەوەت
بدە هەتا بەرەو پێش بچیت.
تیروکەوان
ڕەنگە ڕووبەڕووی هەندێک قورسی و بێزاری ببیتەوە لە پەیوەندییەکەتدا بۆیە
پێویستە بەهێز بمێنیتەوە.
گیسک
سەرنجت لەسەر کارەکەت بێت و بە وردی هەوڵبدە و ئاگات لە پەیوەندییە
سۆزدارییەکەت و کێشەکانی بێت.
سەتڵ
ئاگات لە توانای کارکردنت بێت و هەوڵبدە کارەکانی ڕۆژانەت بە شێوەیەکی تەندروستتر
و ئاسانتر بکەیت.
نەهەنگ
پێویست دەکات کات بۆ خەون و خولیاکانت تەرخان بکەیت و بەهرە و تواناکانت ون نەکەیت.
چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .
جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.
وەفدەکەیا به سهرۆكایهتیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پهرهپێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چهمچهماڵ بۆ دهۆک و ههناردهكردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە بهغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.